2025-11-24 3290 جار خوێنراوەتەوە

له‌باره‌ى دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار بانكى ناوه‌ندیى هاته‌ده‌نگ

بانکی ناوەندیی عێراق سه‌باره‌ت به‌دابه‌زینى به‌هاى دینارى عێراقى له‌به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پابەندبوونی خۆمان بەپاراستنی سەقامگیریی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌"، ده‌شڵێت، "هیچ به‌رنامه‌یه‌كمان بۆ گۆڕانكاریى نییه‌".

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بانكى ناوه‌ندیى نووسیویه‌تى، "بەهۆی ئه‌و پاڵپشتیه‌ی به‌های دیناری عێراقی هه‌یه‌تی له‌دراوی بیانی‌و یەدەگی زێڕ، هیچ پلانێکمان نییه‌ بۆ دەستکاریکردنی به‌های دیناری عێراقی".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵی 2025، بانکی ناوەندیی عێراق پێشکەوتنی بەرچاوی لەئامانجە ستراتیژییەکانی پەیوەست بەپاراستنی سەقامگیریی نرخەکانی ڕاگەیاندووه‌و ڕێژەی هەڵاوسانیش به‌به‌راورد به‌وڵاتانی ناوچه‌كه‌ بۆ ئاستێکی نزم دابەزیوە".

ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى بانكی ناوه‌ندیی عێراق دوای ئه‌وه‌دێت، نه‌بیل مەرسومی شارەزای ئابووریی عێراقی وتویه‌تى، "حکومەتی داهاتووی عێراق ناچارە نرخی فرۆشتنی دۆلار بەرزبکاتەوە بۆ 180 هەزار تاوەکو 200 هەزار دینار له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كورتهێنانه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی".

هه‌ر ئه‌مڕۆش نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته‌ 143 هه‌زار دینارو زیاتریش.

  • وەزارەتی دارایی: پێدانی موچە بە نەختینە (کاش) لە 20ی ئەم مانگەوە کۆتایی دێت

  • دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە

  • تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

  • وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا دەکات

  • ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە داهاتدا گرفی نییە و بەشی دابەشکردنی موچە و پرۆژەکانی دەوڵەت دەکات

سەرەکی