1 کاتژمێر پێش ئێستا
25 جار خوێنراوەتەوە
ڕاپۆرتى سێ مانگ له هێرشهكانى ئێران؛٧٥١ هێرش، ٢٢ کوژراو، ١١٢ بریندار
ناوەندی هەواڵ
ڕاپۆرتی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێكخراوى CPT بڵاوكرایهوه كه سهبارهت به هێرشهكانى ئێران و گرووپه هاوپهیمانهكانیهتى لهماوهى سێ مانگدا.
ئێران لهوكاتهوهى ئهمریكا و ئیسرائیل له 28 ى شوبات هێرشیان بۆسهرى دهستپێكرد و پاش 39 ڕۆژ به ئاگربهستێك جهنگهكه ڕاگیرا، بهردهوام بۆردومانى ههرێمى كوردستانى كردووه، گرووپه نزیكهكانیشى به ههمانشێوه به درۆن و مووشهك بۆردومانى باشورى كوردستانیان كردووه، بارهگاى حزبهكانى رۆژههڵات و ناوهنده دیپلۆماسییهكان و تهنانهت شوێنى مهدهنیشیان كردووهته ئامانج.
تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT، لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا ٧٥١ هێرشی تۆمارکردووە کە بوونەتە هۆی کوژرانی ٢٢ کەس و برینداربوونی ١١٢ کەسی تر.

سەرجەمی هێرشەکان لەماوەی سێ مانگی شەڕەکەدا (٢٨ی شوبات – ٢٨ی ئایار)
• کۆی گشتی هێرشەکان: ٧٥١ هێرش (٦٤٧ هێرش لە ٤٠ ڕۆژی یەکەمدا و پێش ئاگربەستی ٨ی نیسان ڕوویانداوە).
• لایەنە ئەنجامدەرەکانی هێرشەکان: گرووپە هاوپەیوەندەکانی ئێران لە عێراق بەرپرسیارن لە (٦٠.٣٪) هێرشەکان و هێزەکانی ئێران بەرپرسیارن لە (٣٩.٧٪) هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
• جۆری هێرشەکان: لە (٧٨.٤٪)ی سەرجەم هێرشەکان لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژەوە ئەنجامدراون.
• جوگرافیای هێرشەکان: سنوری پارێزگای هەولێر بەردەوام ئامانجی سەرەکی هێرشەکان بووە و لە (٧٨.٣٪)ی سەرجەم هێرشەکانی بۆ سەر سنوری ئەو پارێزگایە بووە.
• شوێنە بە ئامانجگیراوەکان: لە (٣٧.٤٪) هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بووە. لە (٣١.٧٪)ی تری هێرشەکان بۆسەر شوێنی مەدەنی نشین، کۆمپانیا، بارەگاکانی وەزارەتی پێشمەرگە و دامەزراوە سەربازییەکانی نا بەشدار لەو شەڕە بووە. لە (٣٠.٩٪)ی هێرشەکان بۆسەر کامپی پەنابەران و بارەگای حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

گۆڕانی ئاراستەی هێرشەکان لە ماوەی ئاگربەستدا (٨ی نیسان – ٢٨ی ئایار)
سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ٨ی نیسان، هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان نەوەستان. تیمی کوردستانی عێراقی CPT، لەماوەی ئاگربەستدا، ١٠٤ هێرشی بۆسەر هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە. لە هێرشەکانی ماوەی ئاگربەستدا، کۆمەڵێک گۆڕانکاری بەدی دەکرێت:
• گۆڕانی ئامانجەکان: لە(٨٢.٧٪)ی هێرشەکانی ماوەی ئاگربەست، بۆسەر حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کامپەکانیان بوون.
• گۆڕانی لایەنی ئەنجامدەر: لەماوەی ئاگربەستدا هێزەکانی ئێران بوونە ئەنجامدەری سەرەکی هێرشەکان بەرپرسیارن لە نزیکەی (٨٩٪)ی هێرشەکانی ماوەی ئاگربەست.
• قوربانیان: سەرجەمی قوربانییانی ماوەی ئاگربەست کە (٥ کوژراو و ١٧) بریندارن، ئەندامی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

راسپاردەکانى ڕێكخراوى CPT
• بۆ سەرجەم لایەنەکان: گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی پابەندکەر کە وەستاندنی تەواوەتی هێرشەکان لە خاکی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکات.
• بۆ حکومەتی عێراق: پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و پرساندن و لێپێچینەوە لە کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپە هاوپەیوەندەکانی ئێران لە عێراقدا.
• بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق: دابینکردنی قەرەبووی خێرا بۆ ئەو هاووڵاتیانەی زیانیان بەرکەوتووە، بەپێی یاسای ژمارە ٢٠ی ساڵی ٢٠٠٩ و یاسای هەموارکراوی ژمارە ٥٧ی ساڵی ٢٠١٥.
-
ڕاپۆرتى سێ مانگ له هێرشهكانى ئێران؛٧٥١ هێرش، ٢٢ کوژراو، ١١٢ بریندار
|
-
یەکی حوزەیران: ڕۆژی شکانەوەی بێدەنگی و هەڵسانەوەی قەقنەس
|
-
یهكێتی و پارتى له 50 به 50 هوه بۆ 39 به 39
|
-
به مهرجى شهیتان ڕازى بوون؛ ئێران بهشێك له گرووپهكانى عێراق به ناپاكى تۆمهتبار دهكات
|
-
دۆخەکە هەستیارە و روبەڕووی ئاڵنگاری دەبینەوە؛ سەرۆک کۆماری ئێران هۆشداری دەدات
|
-
چوارچێوه له پشێویدایه؛ تارمایى ههڵوهشاندنهوهى حهشد باڵى بهسهر دانوستانهكاندا كێشاوه
|
-
سەرۆكوەزیرانی عێراق: ڕێگە بە هیچ قەوارەیەك نادەین لە دەرەوەی دەوڵەت چەكی هەبێت
|
-
كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوەی زەیدی و گرووپەكان؛ بەرەی مقاوەمە چۆن چەك دەكرێن؟
|
-
هەڵاتنی زیاتر لە 20 هەزار ئەندام و كەسوكار؛ دەرفەتە زێڕینەكە بۆ داعش
|
|
|
|