1     کاتژمێر پێش ئێستا 50 جار خوێنراوەتەوە

وەڵامەكەی تاران بۆ ریاز: حوسییەكان بە ئێمە ڕاناگیرێن

ئەو هێرشەی كرایەسەر حوسییەكان پێچەوانە بوەوە و بەتێپەڕینی كات حوسییەكان لە پێشڕەویدان بۆ كۆنترۆڵكردنی گەرووە گرنگەكەی جیهان، لەگەڵ نزیكبوونەوەشیان حوسیەكان دڵنیایی دەدەن كە كەشتیوانی لە دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەب پارێزراوە.

ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویكردووەتەوە، سعودیە بە پاكستاندا پەیامی بۆ ئێران ناردووە حوسییەكان رابگرێت، ئێران وەڵامی داوەتەوە وتویەتی بە ئێمە راناگیرێن، ئەوەش لەكاتێكایە ئاڵۆزییەكان لە گەرووەكانی هورمز و بابولمەندەب تادێت زیاتر نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە.

وەك ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی پێكردووە، حوسیەكانی هاوپەیمانی ئێران، ڕۆژی پێنجشەمە شاری موخای مێژوییان كۆنترۆڵ كردووە كە شارێكی كەناراوە.

ئەمەش پەرەسەندنێكی ستراتیژییە كۆنترۆڵی حوسیەكان و ئێران بەسەر گەرووەكەدا زیاتر دەكات. 

هەفتەیەكە شەڕی نێوان حوسییەكان و هێزەكانی حكومەتی یەمەن كە سعودیە پاڵپشتییان دەكات وەك ئاگرێك پەرەیسەندووە. لەبری ئەوەی تەنیا بە ناوچەكانی باكورەوە رابوەستن،   حوسییەكان سەرەنجیان خستە سەر كۆنترۆڵكردنی هێڵی دورودرێژە كەناراوەكانی یەمەن، چونكە ئەمە پێگەیەكی بەهێزتریان پێدەبەخشێت بۆ كۆنترۆڵكردنی بازرگانی دەریایی.

هێرشی حوسیەكان ئێستا بەرەو دوورگە ستراتیژییەكانی حەنیشە لە دەریای سوور، هێزەكانی حكومەت و هاوپەیمانەكانیشیان بەرەو باشور بۆ شاری زوباب دەڕۆن، كە راستەوخۆ دەكەوێتە سەر گەرووەكە.

پەرەسەندنی شەڕ لەنێوان هاوپەیمانەكانی سعودیە لە یەمەن لەژێر ئاڵای حكومەتی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی یەمەن و حوسییەكان، بەرەی دووەمی شەڕی كردوەتەوە، بەرەیەكی تر پەیوەست بە جەنگی ئێران، كە بووەتە هەڕەشە بۆ دابینكردنی وزەی جیهانی.

ئەوەش لەكاتێكدایە، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ سەروو 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بەرزبوەوە، ئەمە لەبەر رۆشنایی بەردەوامی ئاڵۆزییەكان لەهەردوو رێڕەوی دابینكردنی وزە لە گەرووی هورمزو دەریای سوور.

كۆنترۆڵكردنی گەرووی بابولمەندەب لەلایەن حوسییەكانەوە، هەناردەی نەوتی سعودیە بۆ ئاسیا زیاتر پەكدەخات، ئەمەش لەبەر رۆشنایی راگەیەندراوی ئەمدواییەی حوسییەكان كە دەڵێت لە دەریای سوور قەدەغەی كەشتییەوانی بەسەر سعودیەدا دەسەپێنین كە گەورەترین هەناردەكاری نەوتە لە جیهان. 

ئەو جەنگەی كە ساڵانێك لە یەمەن بەردەوام بوو، ساڵی 2022 بەنێوەندگیری نەتەوە یەكگرتووەكان و لەچوارچێوەی ئاگربەستێكدا راوەستا، بەڵام نەبوو بە چارەسەری هەمیشەیی كێشەكانی ئەو وڵاتە، پەرەسەندنەكانی ئەم چەند رۆژەش ئاماژەی ئەوە دەدەن جەنگێكی گشتگیر دەستپێدەكاتەوە.

گەرووی بابولمەندەب نوێنەرایەتی یەكێك لە گرنگترین رێڕەوە جیهانییەكانی گواستنەوەی نەوتی خاو و سوتەمەنی دەكات لە ناوچەی كەنداوەوە بۆ دەریای سور لەرێگەی كەناڵی سوێس یاخود هێڵی بۆرییەكانی (سومێد) لەسەر كەناراوەكانی دەریای سور لە میسر، هەروەك رێڕەكێكیشە بۆ ئەو كاڵایانەی كە بەرەو ئاسا دەڕۆن، لە نمونەی نەوتی رووسیا.

ساڵی 2014 حوسییەكان شاری سەنعای پایتەختی یەمەنیان كۆنترۆڵ كرد، حكومەتی دانپێدانراوە نێودەوڵەتییەكەی یەمەنیان ناچار كرد بەرەو باشورو بە ئاڕاستەی عەدەن بڕوات.

ئەو شەڕەی هەفتەیەكە لەنێوان حوسیەكان و هێزەكانی حكومەت دەستیێكردووە، بە قورسترین شەڕی نێوانیان دادەنرێت لە ساڵی 2022 ەوە، تائێستاش نزیكەی 500 كەس لە هەردوولا كوژراون.

تائێستا لە یەمەن هەزاران كەس بەهۆی جەنگەوە لە قەیرانی مرۆییدا دەژین، لە ساڵی 2026 دا زیاتر لە 22 ملیۆن یەمەنی كە نزیكەی دوو لەسەر سێی دانیشتوانی ئەو وڵاتە دەكات پێویستیان بە یارمەتی مرۆییە، زیاتر لە پێنج ملیۆن كەسیش لەناوخۆدا ئاوارەبوون.

  • وەڵامەكەی تاران بۆ ریاز: حوسییەكان بە ئێمە ڕاناگیرێن

  • لە نێوان سەدان ملیار داهاتی "ڕووناکی" و نۆ ملیار دۆلار قەرزدا؛ قەیرانی کارەبا و پرسیارە بێوەڵامەکە

  • بەهۆی قەرەباڵغی زیندانەکانەوە؛ عێراق پەنا بۆ ئازادکردنی زیندانییان دەبات

  • دەنگێکی تۆمارکراو گومان لەسەر هۆکاری خنکانی خوێندکارە کوردەکەی چین دروست دەکات

  • لەگەڵ کشانەوەی ئەمریکا؛ گفتوگۆ یان شەڕ دەستپێدەکات؟

  • پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی داڕشتنی یاسایەكی نوێیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

  • حکومەتی فیدراڵ و هەرێم لەسەر بنەما دەستوورییەکان بۆ بودجەی ٢٠٢٧ ڕێکدەكەون

  • له زبڵدانەکانەوە بۆ کارگەکان؛ ڕیسایکڵین چۆن ڕەوشی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت؟

  • کۆچی دوایی هێمای بەرهەڵستکاری؛ ٤٢ ساڵ بەسەر ژیانئاوایی یەڵماز گونەی تێدەپەڕێت

سەرەکی