1     کاتژمێر پێش ئێستا 43 جار خوێنراوەتەوە

پێشنیازێکی نوێ لەسەر مێزە؛ ئایا تاران بە مەرجەکانی واشنتن ڕازی دەبێت؟

نێوەندگیریی قەتەر و وڵاتانی ناوچەکە؛ هەوڵێک لە ساتەکانی کۆتاییدا بۆ ڕێگری لە جەنگێکی بەرفراوانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران

لە کاتێکدا ئاڵۆزییە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتوونەتە لوتکە و ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا زیادی کردووە، جوڵەیەکی دیپلۆماسیی بەپەلە بە سەرکردایەتی دەوڵەتی قەتەر و بە پاڵپشتی وڵاتانی سعودیە، پاکستان، میسر و تورکیا دەستی پێکردووە. ئامانج لەم نێوەندگیرییە هەرێمییە، نزیککردنەوەی دیدگای واشنتن و تاران، دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان و ڕێگریکردنە لە داڕمانی دۆخەکە بەرەو رووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" کە لە سێ سەرچاوەی ئاگاداری ئەمریکی، ئیسرائیلی و هەرێمییەوە دەستی کەوتوون، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە تێیدا ئێران ڕێگە بە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بدات سەردانی ئەو بنکە و دامەزراوە ئەتۆمییانە بکه ن ک لە کاتەکانی پێشتریدا بەر بۆردومان کەوتوون. لە بەرامبەردا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەندێک لە سزاو گوشارە ئابوورییەکانی سەر تاران سووک دەکات.

مەترسییەکانی سەر هەڵگیرسانی جەنگ بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە؛ بە جۆرێک ئییال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، لەگەڵ ئەدمیراڵ براد کۆپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە بۆ هەماهەنگیپێشوەختە. بەرپرسانی ئەمنیی ئاماژە بەوە دەکەن کە لە حاڵەتی نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لە ساتەکانی کۆتاییدا، ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی چڕی یەک هەفتەیی چاوەڕوانکراوە کە سەرکردایەتی سیاسی و سەربازیی ئێران، کەرتی وەزە، دامەزراوە ئەتۆمییەکان و ژێرخانی ئابووریی ئەو وڵاتە بکاتە ئامانج.

لە ڕەوتی دانوستانەکاندا، عەلی زەوادی، دانوستانکاری قەتەری، سەردانی تارانی کردووە بۆ خستنەڕووی بیرۆکەکانی نێوەندگیری. ناوەڕۆکی پێشنیازەکە بریتییە لە ڕاگرتنی پێتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە، لە بەرامبەر ئازادکردنی سەرمایە بلۆککراوەکانی تاران و هەڵگرتنی سزاکانی سەر فرۆشتنی نەوت، تاوەکو بتوانێت پێداویستییە مرۆییەکان و خۆراک دابین بکات. ئەم پێشنیازە بەپێی ڕێککەوتنی ئەیلوولی 2025ی قاهیرە داڕێژراوەتەوە کە پێشتر بەهۆی سەپاندنەوەی سزاکانی "سناپ باک" پەکیکەوتبوو. نێوەندگیرەکان، بە هاوکاری بەرپرسانی ئەمنیی سعودیە و تورکیا و پاکستان، بە ڕاشکاوی بە بەرپرسانی ئێرانیان ڕاگەیاندووە ک قبولکردنی ئەم دەرفەتە ڕەنگە دوا ڕێگا بێت بۆ دوورکەوتنەوە لە لێدانی سەربازی. لە بەرامبەردا، ئێرانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی ڕێبەری باڵا، موجتەبا خامنەیی دەدەن.

هاوکات، ڕیاز لە ڕێگەی پەیوەندییەکانسەوە کۆشکی سپی ئاگادارکردووەتەوە لە نیگەرانییەکانی تاران و داوای لە دۆناڵد ترەمپ کردووە پەلە لە بژاردەی سەربازیدا نەکات. لە لایەکی ترەوە، ستافی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و وەزیری گەنجینە، سکۆت بێسنت، جەخت دەکەنەوە ک گوشارە ئابوورییەکان ئێرانیان گەیاندووەتە لێواری داڕمان، بە جۆرێک کە بۆ یەکەمجار هیچ بارە نەوتێکی ئێران لە دەریاکاندا نەماوە و توانای دارایی تاران بۆ پشتیوانیکردنی هاوپەیمانەکانی وەک حوسییەکان، حەماس و حیزبوڵا زۆر کەمی کردووە.

لە بەرامبەر ئەم هەڕەشانەدا، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە ک هەرچەندە هێزە چەکدارەکانیان لە ئامادەباشیی تەواودان، بەڵام تاران هێشتا دەرگا بۆ دیپلۆماسی کراوە دەهێڵێتەوە و بەردەوامە لە پەیوەندییەکان لەگەڵ نێوەندگیرەکان بۆ پێداچوونەوە بەو بیرۆکانەی ک زامنی جێبەجێکردنی پلانی بەرگری و دیپلۆماسییان دەکەن.

  • سزای زیندانیکردن و گەڕاندنەوەی 34 ملیار دینار بەسەر موسەننا سامەڕائی و زیاد جەنابیدا سەپێنرا

  • پێشنیازێکی نوێ لەسەر مێزە؛ ئایا تاران بە مەرجەکانی واشنتن ڕازی دەبێت؟

  • ده‌رگای تۆماركردنی سكاڵا و وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوو بۆ زیانلێكه‌وتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو كرایه‌وه‌

  • ئیسرائیل له‌نێوان دوو حكومه‌تدا؛ كێ بڕیارى جه‌نگ و ئاشتیی به‌ده‌سته‌؟

  • تێکەڵکردنی هێزەکان لە شنگال؛ هەڵوێستی حکومەتی فیدراڵی و كاردانەوەی توندی هەرێم

  • پێشنیازی گواستنەوەی هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵات بۆ سەماوە شکستی هێنا؛ "هەرێم پێداگرە لەسەر پاراستنیان"

  • هەڵبژاردنی کنێست؛ رێژەی بەشداریکردن ریکۆرد دەشکێنێت و ململانێی نەتەنیاهۆ و ئایزنکۆت دەگاتە لوتکە

  • خانمێکی کورد دەچێتە پاڵ دیارترین ناوەکانی کەرتی تەکنەلۆژیا و پەیوەندییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

  • پەیەدە داوای بەپەلە لە دیمەشق و مەزڵوم عەبدی دەکات؛ "گرێ سپی بێخاوەن نییە"

سەرەکی