1 کاتژمێر پێش ئێستا
63 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل له‌نێوان دوو حكومه‌تدا؛ كێ بڕیارى جه‌نگ و ئاشتیی به‌ده‌سته؟
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ئیسرائیل كه ڕۆژى سێشه‌ممه 27 ى تشرینى یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌چوو، زۆرینه‌یه‌كى ڕوون نییه بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی ململانێكانى ئیسرائیل و ئێران پرسیارى ئه‌وه دروست ده‌بێت كێ بڕیارى درێژه‌دان به جه‌نگ و ئاڵۆزى له‌و وڵاته ده‌بێت.
به‌پێى ڕاپۆرتى ڕۆژنامه‌ى یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆتى ئیسرائیلى، بڕیارى گه‌وره‌ى سه‌ربازیی له حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر قه‌ده‌غه ناكرێت، به‌ڵام ده‌كه‌ونه ژێر سنوورداركردنى یاساییه‌وه تا باڵانسى پێویستیی پاراستنى ئاسایش و كاره‌كانى ده‌وڵه‌ت بپارێزرێن.

گفتوگۆى لایه‌نى یاسایى په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ حساباتى سیاسى، ئه‌مه‌ش وای له حزبه نوێ و براوه‌كانى هه‌ڵبژاردن كردووه چاو به هاوپهیمانیهتیهكانى داهاتوویاندا بخشێننه‌وه و به‌په‌له په‌نا بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ببه‌ن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ململانێیانه‌ى له بنه‌ڕه‌تدا پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بوون.
وه‌ك ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ى پێكردووه، مادده‌ى 40 ى یاساى بنه‌ڕه‌تى حكومه‌تى ئیسرائیل، پێویستى به بڕیارى حكومى هه‌یه بۆ هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ یان پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازیی گه‌وره، ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى ئه‌منیی له‌چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا ئه‌و بڕیاره بدات، به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیران به ته‌نها ناتوانێت ئه‌و بڕیاره بدات.
حكومه‌ته‌كانى پێشووى ئیسرائیل له قۆناغى ڕاگوزه‌ر و كاربه‌ڕێكه‌ردا بڕیارى پرۆسه‌ى سه‌ربازییان داوه، به‌ڵام بوونى ئه‌و پێشینه‌یه شه‌رعیه‌ت به هیچ پرۆسه‌یه‌كى داهاتووى له‌وشێوه‌یه نادات، چونكه بڕیاره‌كان په‌یوه‌ستن به دۆخ و پێویستیی و چوارچێوه‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه.

بۆیه له داهاتوودا هه‌ر حكومه‌تێكى كاربه‌ڕێكه‌ر له ئیسرائیل، خۆپارێزى ده‌كات له بڕیارى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ یاخود ئه‌و بڕیارانه‌ى له چوارچێوه‌ى بڕیارى ڕۆژانه ده‌رده‌چن، به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕیارانه‌ى واقیعێك دروست ده‌كه‌ن كه دواتر گۆڕینیان قورسه.
به‌پێى ڕێنوێنییه یاساییه‌كان، پێویسته سه‌رۆكوه‌زیران له‌قۆناغى كاربه‌ڕێكه‌ردا، ڕاوێژ به ڕاوێژكاره یاساییه‌كانى بكات له وه‌زاره‌ته‌كان پێش ئه‌وه‌ى هه‌ر بڕیارێكى چاره‌نووسساز بدات.

له چوارچێوه‌ى ئه‌و مشتومڕهشدا، گادى ئایزنكۆت سه‌رۆكى حزبى یه‌شار كه ڕكابه‌رى سه‌ره‌كیی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى ئێستایه، ڕۆژى سێشه‌ممه دواى ته‌واوبوونى واده‌ى یاسایى هه‌ڵبژاردن و داخستنى سندوقه‌كان، هۆشداریدا به ڕكابهرهكهى له حزبى لیكۆد و داواى له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان كرد ڕه‌چاوى هه‌ستیارى دۆخه‌كه بكه‌ن له هه‌ر بڕیارێكدا.
ئایزنكۆت به‌وشێوه‌یه وه‌سفى نه‌ته‌نیاهۆى كرد كه سه‌رۆكوه‌زیرانێكى كاربه‌ڕێكه‌ره، به ئاشكرا پێى وت نابێت په‌نا بۆ به‌كارهێنانى ئاسایشى ئیسرائیل ببه‌ى له‌پێناو پێداویستییه سیاسیهكانتدا.
ئه‌و هۆشدارییه‌ى سه‌رۆكى حزبى یه‌شار دواى ئه‌وه هات، كه نه‌ته‌نیاهۆ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئێران، باسى له‌وه كرد هێشتا ئه‌ركه‌كه‌ى كۆتایى نه‌هاتووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێى ڕاپۆرتى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئه‌مریكى، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا داواى له وڵاتانى كه‌نداو كردووه ئاماده‌بن بۆ هه‌ڵمه‌تێكى نوێى سه‌ربازیی دژ به ئێران كه كورت و چڕ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دواى هه‌ڵبژاردنى نیوه‌یی كۆنگرێسى ئه‌مریكا كه بڕیاره سێى مانگى داهاتوو بكرێت.

ئێستا ئیسرائیل له دۆخێكى هه‌ستیاردایه، ده‌ست به جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى كنێست كراوه كه 120 ئه‌ندام له‌خۆده‌گرێت، گفتوگۆكانیش دواى یه‌كلابوونه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به ڕه‌سمى ده‌ستپێده‌كه‌ن، تا كه‌سێك بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو ڕابسپێردرێت.
-
پێشنیازێکی نوێ لەسەر مێزە؛ ئایا تاران بە مەرجەکانی واشنتن ڕازی دەبێت؟
|
-
ده‌رگای تۆماركردنی سكاڵا و وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوو بۆ زیانلێكه‌وتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو كرایه‌وه
|
-
ئیسرائیل له‌نێوان دوو حكومه‌تدا؛ كێ بڕیارى جه‌نگ و ئاشتیی به‌ده‌سته؟
|
-
تێکەڵکردنی هێزەکان لە شنگال؛ هەڵوێستی حکومەتی فیدراڵی و كاردانەوەی توندی هەرێم
|
-
پێشنیازی گواستنەوەی هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵات بۆ سەماوە شکستی هێنا؛ "هەرێم پێداگرە لەسەر پاراستنیان"
|
-
هەڵبژاردنی کنێست؛ رێژەی بەشداریکردن ریکۆرد دەشکێنێت و ململانێی نەتەنیاهۆ و ئایزنکۆت دەگاتە لوتکە
|
-
خانمێکی کورد دەچێتە پاڵ دیارترین ناوەکانی کەرتی تەکنەلۆژیا و پەیوەندییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
|
-
پەیەدە داوای بەپەلە لە دیمەشق و مەزڵوم عەبدی دەکات؛ "گرێ سپی بێخاوەن نییە"
|
-
پرۆسەی ئاشتی لە دووڕیانی چەقبەستن و پێداگریدا؛ ئایا ئەنقەرە هەنگاوی کۆنکرێتی دەنێت؟
|
|
|
|