دوای پێنج ساڵ لە هەولێر لافاو دووبارە ڕوویدایەوە، لە کاتێکدا بەرپرسان پێشتر بەڵێنی چارەسەری کێشەکانیان دابوو.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و هەورەبروسکە، شەوێکی سەخت و تراژیدیی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵات خولقاند. لە شاری هەولێر، بەهۆی بەرزبوونی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو لە شەقامە سەرەکییەکانی 120 مەتری، 100 مەتری و 60 مەتری، هەروەها چوون
«چەندین جار بەرپرسان بەڵێنیان داوە ئەو کێشانە چارەسەر بکەن کە لافاوی لێکەوتەوە بەڵام ئەمساڵیش هەمان کێشە سەریهەڵدایەوە»
ە ژوورەوەی ئاو بۆ سەدان ماڵ و بازاڕی تەیراوە، زیانی ماددیی زۆر بە هاووڵاتییان گەییشت و دوو کەسیش گیانیان لەدەستدا.
چیرۆکی خنکانی منداڵێکی 5 ساڵان بە ناوی مستەفا سەرکەوت لە گەڕەکی هەولێری نوێ بوو، کاتێک باوکی بەمەبەستی کڕینی کولێرە لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزیبوو، ئۆتۆمبێلێکی تر خۆی پێدا کێشا و لافاو لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەیاندا بردی؛ پاش چەند کاتژمێرێک تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئۆتۆمبێلەکەیان لە کۆرنیشی هەولێر دۆزییەوە بەڵام منداڵەکە تێیدا خنکابوو. هاوکات محەمەد ڕەسوڵی 28 ساڵان، کە گەنجێکی خۆبەخش بوو و بە شۆفڵەکەی هاوکاری تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دەکرد، لە کاتی بەهاناوەچوونی لێقەوماواندا گیانی سپارد.
لە بەشێکی دیکەی هەرێمی کوردستان، درەنگانی شەوی رابردوو لە گۆڕەپانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان لە زاخۆ، گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ بە ناوی کیفاح حەسەن خزر، کە خەڵکی شنگال و ئاوارەی کەمپەکانی زاخۆ بوو، هەورەبروسکە لێیدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
زیانەکانی بارانبارین سنووری باشووری کوردستانی تێپەڕاندووە؛ لە شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ئاو شەقام و کۆڵانەکانی داپۆشیوە و زیانی گەیاندووە بە ژمارەیەک خانووبەرە و ئۆتۆمبێل. ئەم کۆستە تراژیدییە شەپۆلێک لە هاوخەمیی خەڵکی سلێمانی و سەرجەم شارەکانی دیکەی کوردستانی بەرامبەر بە زیانلێکەوتووان بەدوای خۆیدا هێنا.
کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات خێرایی با لە نێوان ( 15-25 ) کم/ک دەبێت و مەودای بینین دادەبەزێت بۆ ( 5-7 ) کم؛ پێشبینیش دەکرێت کاریگەریی ئەم شەپۆلە ناسەقامگیرە تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام بێت.