بازدان بۆ ناوەڕۆک
  • هەولێر: 12°C (کەمێک هەوری)
  • سلێمانی: 10°C (باران)
  • دهۆک: 10°C (باران)
  • هەڵەبجە: 12°C (باران)
  • کەرکووک: 14°C (باران)
  • زاخۆ: 11°C (باران)
  • گەرمیان: 14°C (کەمێک هەوری)
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە
هەواڵی گرنگ هەواڵی گرنگ ڕاپۆرتە هەواڵ

لە نێوان بایکۆت و ئۆپۆزسیۆندا؛ پارتی 43%ی دەنگەکانی زۆنی زەرد و یەکێتی 24%ی دەنگەکانی زۆنی سەوزە

لە نێوان بایکۆت و ئۆپۆزسیۆندا؛ پارتی 43%ی دەنگەکانی زۆنی زەرد و یەکێتی 24%ی دەنگەکانی زۆنی سەوز دەبەنەوە

ئیرادە میدیا (فەرمی)

2 خولەک خوێندنەوە

لە نێوان بایکۆت و ئۆپۆزسیۆندا؛ پارتی 43%ی دەنگەکانی زۆنی زەرد و یەکێتی 24%ی دەنگەکانی زۆنی سەوزە
لۆگۆی پارتی و یەکێتی

پوختەی گرنگترین خاڵەکان:

  • ئەنجامە فەرمییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاستییەکی سیاسیی نوێ دەردەخەن
  • لە کاتێکدا پارتی و یەکێتی لە ناوچەکانی نفووزی خۆیاندا باڵادەستن، دیاردەی بایکۆت و کۆی دەنگی ئۆپۆزسیۆن پانتاییەکی بەرفراوانیان لە زۆنی زەرد و سەوزدا داگیرکردووە

ئەنجامە فەرمییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاستییەکی سیاسیی نوێ دەردەخەن؛ لە کاتێکدا پارتی و یەکێتی لە ناوچەکانی نفووزی خۆیاندا باڵادەستن، دیاردەی بایکۆت و کۆی دەنگی ئۆپۆزسیۆن پانتاییەکی بەرفراوانیان لە زۆنی زەرد و سەوزدا داگیرکردووە، تا ئەو ڕادەیەی لە زۆنی سەوزدا "بایکۆت" بووەتە هێزی یەکەم و لە زۆنی زەردیشدا پلەی دووەمی گرتووە.

پاڵپشت بە ئەنجامەکانی دواین هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە 20ی تشرینی یەکەمی 2024دا بەڕێوەچوو،

«ڕێژەی بەشداریی هاووڵاتییان و دابەشبوونی دەنگەکان لە نێوان هەردوو پارتە دەسەڵاتدارەکە و لایەنەکانی دیکە و بایکۆتدا»

، نەخشەیەکی نوێی سیاسی لە هەردوو زۆنی زەرد و سەوزدا دەرخستووە. لەم پرۆسەیەدا، لە کۆی دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو، ملیۆنێک و 882 هەزار و 448 کەس بەشدارییان کرد و ملیۆنێک و 17 هەزار و 130 کەس بایکۆتی پرۆسەکەیان کرد.

لە سەر ئاستی زۆنی زەرد (هەولێر و دهۆک)، لە کۆی ملیۆنێک و 746 هەزار و 653 کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو، پارتی دیموکراتی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا بە هێنانی 749 هەزار و 938 دەنگ، کە دەکاتە 43%ی کۆی دەنگەکان. لە بەرامبەردا، بایکۆت پلەی دووەمی گرت بە ڕێژەی 30% (529 هەزار و 365 کەس)، لە کاتێکدا سەرجەم لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن و بێلایەنەکان پێکەوە 467 هەزار و 350 دەنگیان بەدەستهێنا کە دەکاتە 27%ی دەنگەکان. بەم جۆرە، دەنگی پارتی بە ڕێژەی 16% لە کۆی لایەنەکانی تر زیاتر بووە، بەڵام پانتایی بایکۆت و لایەنەکانی دیکە پێکەوە 57%ی زۆنی زەردیان داپۆشیوە.

سەبارەت بە زۆنی سەوز (سلێمانی و هەڵەبجە)، لە کۆی ملیۆنێک و 147 هەزار و 325 مافداری دەنگدان، دیاردەی بایکۆت پلەی یەکەمی گرتووە بە ڕێژەی 42% (482 هەزار و 165 کەس)، کە ئەمەش لە کۆی دەنگی یەکێتی و لایەنەکانی دیکە پێکەوە زیاتر بووە. لەم زۆنەدا، کۆی دەنگی لایەنەکانی دیکە پێکەوە گەیشتە 395 هەزار و 271 دەنگ (34%)، لە کاتێکدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 269 هەزار و 889 دەنگی بەدەستهێنا کە دەکاتە 24%ی کۆی گشتیی دەنگەکان. بەوپێیە، کۆی دەنگی لایەنەکانی تر بە ڕێژەی 10% لە دەنگی یەکێتی زیاتر بووە و پانتایی بایکۆت لەگەڵ لایەنەکانی تردا 76%ی زۆنی سەوزیان پێکهێناوە.

ئەم بابەتە بەسوودە؟ لەگەڵ هاوڕێکانت هاوبەشی بکە:

بابەتە پەیوەندیدارەکان

هەمووی لە ڕاپۆرتە هەواڵ
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە