بازدان بۆ ناوەڕۆک
  • هەولێر: 15°C (کەمێک هەوری)
  • سلێمانی: 12°C (باران)
  • دهۆک: 13°C (کەمێک هەوری)
  • هەڵەبجە: 14°C (باران)
  • کەرکووک: 17°C (هەوری)
  • زاخۆ: 14°C (باران)
  • گەرمیان: 17°C (باران)
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە
شیکاریی تایبەت بانک و دارایی

سوپرایزێکی تری بەغداد لە ڕێگەدایە؛ مەترسیی گۆڕینی دراو و لابردنی سفرەکان لە چەند مانگی داهاتوودا

لە کاتێکدا بازارەکانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ نرخی نوێی دۆلار دەستپێکردووە، ڕۆژنامەی "مەدا" لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات..

ئیرادە میدیا (فەرمی)

2 خولەک خوێندنەوە

سوپرایزێکی تری بەغداد لە ڕێگەدایە؛ مەترسیی گۆڕینی دراو و لابردنی سفرەکان لە چەند مانگی داهاتوودا

لە کاتێکدا بازارەکانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ نرخی نوێی دۆلار دەستپێکردووە، ڕۆژنامەی "مەدا" لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات کە بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بۆ سەروو 1500 دینار ڕەنگە کۆتا سوپرایزی بەغداد نەبێت.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، حکومەتی عێراق خۆی بۆ هەنگاوێکی هەستیارتر ئامادە دەکات کە بریتییە لە پرۆسەی گۆڕینی دراو و لابردنی سفرەکان، کە چاوەڕوان دەکرێت لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2027 تێنەپەڕێت. ئامانج لەم هەنگاوە کۆنتڕۆڵکردنی لانیکەم 200 ملیار دۆلاری گەندەڵکارانە، نرخی نوێی ئاڵوگۆڕیش نزیکەی 20 تریلیۆن دینار بۆ بودجە زیاد دەکات لە بەرامبەر کورتهێنانی چاوەڕوانکراوی 65 تریلیۆن دینارییەوە.

لای خۆیەوە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا جەختی کردەوە گەڕانەوە بۆ نرخی پێشووی دۆلار (132 هەزار دینار) مەحاڵ و ئەستەمە. ناوبراو هۆکارەکەی بۆ سێ خاڵ گەڕاندەوە: یەکەم، هەڵوەشاندنەوەی تەواوی پڕۆژە یاسای بودجە چونکە لەسەر بنەمای 1500 دینار دارێژراوە. دووەم، بەردەوامبوونی نەزیفی کەمبوونەوەی دراوی یەدەگی بانکی ناوەندی. سێیەم، بەرزبوونەوەی کورتهێنانی پلانبۆدانراو بۆ 65 تریلیۆن دینار. ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە پڕکردنەوەی ئەم کورتهێنانە بە قەرز زۆر سەختە.

لە لایەکی ترەوە، ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وردەکاریی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی خستەڕوو و ڕایگەیاند فالح ساری، وەزیری دارایی، سەردانی هێزە سیاسییە کاریگەرییەکانی کردووە و پێی ڕاگەیاندون کە دۆخی دارایی عێراق خراپە و تەنها چوار بژاردەیان لەبەردەمدایە: (1) داڕمان و لەناوچونی دارایی عێراق، (2) کەمکردنەوەی موچە، (3) دابەشکردنی موچە 45 ڕۆژ جارێک، یان (4) گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا.

بە وتەی ئەحمەدی حاجی ڕەشید، لە کۆتاییدا هێزە سیاسییەکان بژاردەی چوارەمیان هەڵبژاردووە. هەروەها پارێزگاری بانکی ناوەندییش دوپاتیکردوەتەوە کە ئەگەر ئەم بڕیارە نەدرایە، مەترسیی گەورە لەسەر داڕوخانی یەدەگی نەقدی دروست دەبوو، بۆیە بانکی ناوەندی لە بڕیارەکەی پاشگەز نابێتەوە و ئەم بابەتە چۆتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.

ئەم بابەتە بەسوودە؟ لەگەڵ هاوڕێکانت هاوبەشی بکە:

بابەتە پەیوەندیدارەکان

هەمووی لە بانک و دارایی
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە