سکرتێری سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لقی سلێمانی بەئیرادە میدیای ڕاگەیاند ( 900 بۆ 1000 ڕۆژنامەنوس ) شایستەی وەرگرتنی پارچە زەوین.
کاروان ئەنوەر بۆ ئیرادە میدیا ئاشکرایکرد لەمساڵدا لیستێکی نوێیان ئامادەکردوە کە تیایدا ( 210 ڕۆژنامەنوس)ـی سلێمانی سەندیکاکەیان ناویان نوسراوەو بەربژێرن کە زەوی نیشتەجێبوون وەربگرن.
کاروان ئەنوەر وتی ئەوانەی کە ئەمساڵ ناومان نوسیون و شایستەن ( 210 ڕۆژنامەنوسن ) کە پلەیان کارایە و بەهیچ شێوەیەک پشتر لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون.
سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لقی سلێمانی ڕونیکردەوە کە لە ساڵی ( 2017 ) دا لیستێکیان ئامادەکردبوو ناوی ( 347 ڕۆژنامەنوس)ـی کارای تیادابوو بەڵام لستەکەی ئەمساڵ کەمکراوەتەوە بۆ ( 210 کەس ).
وتێشی بەگشتی لەلایەن سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانەوە لیست ئامادەکراوە بۆ ئەندامانی کارای سەندیکاکەیان کە ژمارەیان ( 900 بۆ 1000 کەسن ).