×

کاوەی مەلاحسێن 03/09/2024 244 جار خوێنراوەتەوە

دوژمنایەتی کردنی زمانەکەمان بەردەوامە

هەر هەنگاوێک بنێن وەک نەتەوەو گەلی کورد، بەربەست و دوژمنێک مان لێڕاستدەبێتەوە، نەک وەک سیستم و حکومەت بەڵکو وەک نەتەوە، ئەویش تورکە، بەداخەوە لەسەردەمی گرتنە دەستی دەسەڵاتی ئەتاتورک و ڕژێمەیەک لەدوایەکەکانی  لەڕێگەی ناوەندی مەعریفە و میدیاو بەشێکی نوسەرەکانیانەوە، تاکی تورک وا پەروەردەکراوە، ئەوەی ناوی کوردستان و کورد بهێنێت، ئەوەی پۆشکاک و زمانی کوردی بێت لایان دوژمنەو بەهەڕەشەی دەزانن لەسەریان، بۆچوون هەندێک فاشیستە تورکەکان لەسەر کورد و زمانەکەی،  وەک بەختیار عەلی ڕۆمانووسی کورد لەڕۆمانی  داگیرکردنی تاریکیدا،  ئەوەی خستووەتە، کە تورکەکان پێیانوایە، هەرکات بیاننەوێت دوژمنەکەیان تێکبشکێنن، دەبێت چەکەکەیان بدزن، کە زمانیانە، لەکاتێکدا کورد، وەک عەرەب نییە، قورئان زمانەکەیانی پاراستبێت، یاخود وەک فارس مەولانە و حافز زمانەکەیان بهێڵێتەوە،  لەبەرئەوە هەرکات زمانەکەت لێوەرگرتەوە، وەک شێرە بەفرینەیەک وایەو لەبەرتیشکی خۆر خۆی ناگرێت و دەتوێتەوە.

دەوڵەتەیەک لەدوایەکەکانی تورکیا چی لەڕێگەی یاساوەبێت کە لەپەرلەمان دەریان دەکرد، کە لەتوریا یەک نەتەوەو یەک زمان و یەک نیشتمان هەیە هین تورکەکانە، ئەمە بەئاشکرا لەنوسینەکانی ئیسماعیل بێشکچی ڕەنگیداوەتەوەو باس لەو سیاسەتە دەکات بەرامبەر کورد دەیانگرتەبە، "جمیل بایک" لەچاوپێکەوتنێکیدا لەکتێبی مێژوویەک لەئاگر کە "حەسەن جودی" ئەنجامیداوە، بایک دەڵێت کاتێک لەقوتابخانە بووم دایک و باوکم پێیان دەگوتم خۆت فێری تورکی بکە بۆ ئەوەی وەک مرۆڤ تەماشات بکەن، ئەمەش ئەو ڕاستییە پشتڕاست دەکاتەوە، کە کورد لەهەرکوێیەک بوبێت وەک دژمن سەیرکراوەو بەردەوام مەترسی لەسەر ژیانی بووە.

توندڕەوی هەندێک تورک بەڕامبەر  کوردو زمانەکەی بەردەوامە، بەداخەوە هەر لەدژایەتی کردنی "ئەحمەد کایە" هونەرمەندی کورد و دەربەدەرکردنی تەنها لەبەرئەوەی دەڵێت کوردم و دەمەوێت لەمەودوا بەکوردی ستران ببێژم، تا بەناهەق تیرۆرکردنی "لوقمان حکیم" وەک بازرگانی کورد لەئەستەنبوڵ، کە بەقسەی کەسوکارەکەی تەنها لەبەرئەوەی لەبەرئەوەی بەکوردی قسەی کردووە، ئەوەی جێگەی داخە گەلی کورد و بەشێک لەمیدیاو قەڵەم بەدەست نازانن بەشێکی تورک و  سیاسەت و ڕژێمەکەی چۆن دژایەتی کورد و خاک و ئاو پۆشاک و ئاڵاو زمانەکەی دەکەن.

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

سەرەکی