کاوەی مەلاحسێن
22/04/2025
239 جار خوێنراوەتەوە
پەیام لەمیدیای نوێدا
لەگەڵ ئەوەی ساڵانە یادی ڕۆژنامەگەری کوردی دەکرێتەوەوو چەندین کۆڕو سیمینارو دیبەیت ڕێکدەخرێت بەئامانجی باشکردنی ڕەوشی ڕۆژنامەگەریی و زیاتر شارەزاکردنی ڕۆژنامەنوسان بەئیتیک و ڕێساو یاساو تیۆرەکانی ڕاگەیاندن ئامانجی و پیشەی ڕۆژنامەگەری، بەڵام بەبەردەوامی ڕەوشی میدیایی و کاری میدیایی لەڕوی ئاکارو بەرپرسیارێتییەوە جێگەی هەڵوێستەو پرسیارکردنە.
لەگەڵ ئەوەی ساڵانە لەشکرێک خوێندکار لەزانکۆو پەیمانگەکانمان لەبواری کاری ڕۆژنامەگەریدا بڕوانامە بەدەستدەهێنن، بەڵام ناتوانرێت ڕێگە لەو ڕەوشە خراپە بگیرێت کە ڕاگەیاندنەکان دروستیانکردوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دەرکەوتنی میدیای نوێ (New Media) لەسەدەی 20دا، ئەم میدیاش ئەرکەکانی گۆڕدرا، ئەگەر میدیا باو پێشتر ئەرکێکی جەماوەری هەبوو، ئیستا میدیای نوێ ئەو ئەرکە دەتوانێت نەگێرێت و نابەرپرسیاریانەو ناپیشیەیانە لەڕێگەی واڵەکەی خۆیەوە، بەبێ گۆێدانە هیچ بەهاو ئاکارێکی ڕۆژنامەگەری، بێ گرینگیدان بەزمان و خاک و نیشتیمان ئەو پیامەکەی خۆی بڵاودەکاتەوە، بەبێئەوەی هیچ سانسۆرێکی لەسەربێت.
لەئیستادا میدیا باوەکان وەک (بیستراو بینراو، خوێنراو) هەر چەندە سود لەمیدیای نوێ دەبینێت، بەڵام ئەو پەیامانەی کە لەڕێگەی پەیجێکەوە بڵاودەکرێتەوە بەهۆی ئەوەی زۆربەخێرایی کاردانەوەو لێکەوتەی دەبێت کاریگەری دەکاتە سەر پەیامی میدیا کلاسییەکان، ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر بەهاباڵا کۆمەڵایەتی و نیشتیمانیەکانیش.
لەمیدیای نوێدا، کەسانی ئەکادیمی و شارەزا ناتوانن تاڕادەیەک ڕێگە لەو قەیرانە بگرن کە پەیامەکانی ئەو میدیایە دروستی کردووە، لەبەرئەوەی پەیامەکانی ملکەچی هیچ بەهاویاساو ڕێسایەک نابن و کارێگەری تاڕادەیەک نەرینیان لەسەر ماڵتی میدیا هەیە و ئەو ڕۆژنامەنوسانەش یادەبێت دەستبەرداری پیشەکانیان بن یاخود دەبێت ڕۆبۆت ئاسا کاری خۆیان بکەن..
چارەسەرکردنی ئەم قەیرانەی تا ڕادەیەکی زۆر کە میدیای نوێ دروستکردووە، کە میدیای باویش بەهۆی سود وەرگرت لەم میدیایە تێدا هاوبەشن ئاسان نییە، بەڵکو پێویستی بەخوداچونەوەیەکی بەرپرسیاریانە هەیە لەلایەن دەسەڵات و پارتەکانەوە چونکە بەشێکی زۆری پەیج و ئەکاونتەکان ئەوان ئاڕاستەیان دەکەن بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، هاوکات کارکردن بۆ پرۆژەیاسایەک چۆن مامەڵە لەگەڵ میدیای نوێ دابکرێت.
|