کاوەی مەلاحسێن
13/05/2025
239 جار خوێنراوەتەوە
هەنگاونان بەرەو تونێلێکی ناڕوون
پارتی کرێکارانی کوردستان کاتێک بەڕێبەرایەتی ئۆجالان و هاوڕێکانی لە۲۷ نۆڤەمبەری ۱۹۷٨ بڕیاری دروستکردنیاندا ، ئامانجیان بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئەقڵە فاشیستەبوو، کە پێیانوابوو، شتێک لەنێو خاکی تورکیادانییە ناوی کوردبێت، وە هەموو ڕێگایەکیان دەگرتەبەر بۆ تواندنەوەی کورد لەنێو تورکیا، حەسەن جودی لەکتێبی مێژوویەک لەئاگر ئەوەی خستۆتەپێش چاو کە جەمیل بایک کاتێک منداڵە دایک و باوکی پێی دەڵێن خۆت فێری تورکی بکە بۆ ئەوەی وەک مرۆڤ سەیرت بکەن.
ماوەی چل و یەک ساڵ خەبات و بەرەنگاربوونەوەی قڕکردنی فەرهەنگ و زمان و کلتوری نەتەوەیەک کە دێرین ترین نەتەوەن لەڕۆژەهەڵاتی ناوین و میزۆپۆتامیا، لەو ماوەیەدا تورکیا جگە لەبیرکردنەوەی چەک و لەناوبردن هیچ هەنگاوێکی نەناوە، بەڵام لەبەرامبەردا چەندینجار پەکەکە بەئامانجی ئاشتی یەکلایەنانە ئاگربەستی ڕاگەیاندووە، بانگەوازی ئاشتی بەگوێی جیهانداداوە.
لەبەرامبەر ئەوەدا تورکیا چەندین هەنگاوی نەرێنی ناوە وەک، سیاسەتی قەیومی بەرامبەر شارەوانییەکانی باکور پەڕەیڕەوکردوەو داگیرکاری و کردنەوەی بارەگای نوێ لەنێو باشوری کوردستان زیاتکردووە، هەروەها زیندانەکانی پڕکردووە لەکوردە ئازادی خوازەکان، چڕکردنەوەی هێرشەدرۆنییەکانی بۆ سەر ناوچەکەو تەنانەت دەستی لەهاوڵاتی سڤیلیش نەپاراستووە، لەئێستاشدا کاتێک لەڕۆژانی ٥ و ۷ ی ئایاری ئەمساڵدا بەئامانجی بەدەمەچوونی پەیامی ۲۷ شوباتی ئەمساڵی ڕێبەرەکەیان لەکۆنگرەی ۱۲ هەمیان بڕیای چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە یاندا، هەر لەو ماوەیەدا تورکیا لەڕێگەی درۆنەکانیانەوە زیاتر لەبیست جار زیاتر هێرشیان ئەنجامداوە.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی پەیامی گۆنگرەی ۱۲ هەمینی پەکەکە، کورد چاوەڕوانە پەرلەمانی تورکیاو ئەکپارتی کار بۆ ئەم هەنگاوانەبکەن وەک هەڵگرتنی سیاسەتی قەیوم و کشانەوەی سوپاو چۆڵکردنی ئەو ۳٥ بارەگەیەی لەباشوری کوردستان بەبیانووی پەکەکە هەیەتی چۆڵی بکات، لەڕووی یاساو هەموارکردنەوەوە دەرگایەیەکی نوێ بۆ کورد بکاتەوە، هەروەها باوش بۆ خەباتکارانی دوێنێ شاخ بکاتەوەو ڕێگەیان بدرێت بەشێوەیەکی مەدەنیانەو لەنێو پەرلەمان گوزارشت لەسیاسەت و ئایدیا خۆیان بکەن، لەگەڵ هەنگاو نانی چەندین هەنگاوی فەرهەنگی و یاسایی بەڕووی کورددا.
پرسیارە گرنگە ئەوەیە ئایا ئەردۆغان و ئەکپارتی لایەنە سیاسییەکانی تورکیا لەنێو پەرلەمان دەتوانن ئەوە بکەن؟!!، بێگومان ئەو ئەقڵەی بەختیار عەلی لەڕۆمانی داگیرکاری تاریکی پێمان دەڵێت لەحەفتاکاندا نکۆڵیەکی ڕەهاو فاشیستیانە لەزمان و بونی کورد کراوە، بەڵام هەرچەندە خەباتی کورد کە توانیویەتی گۆڕانگارییەکی کەم لەم ئەقڵەدا بکاو بەدی دەکرێت، لەبەرئەوە ئەو هەنگاوەی کورد ناویەتی هەنگاونانێکە بەرەو تونێلێکی ناڕوون، هەرچەندە کورد هیج کات باوەڕی بەچەک و شەڕنەبووەو هەموو کات تینێوتی ئاشتی بووە..
|