کاوەی مەلاحسێن 11/07/2025 132 جار خوێنراوەتەوە

سەرەتایەکی سەخت و دژوار

ئەمڕۆ بەکردار گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە چوارچێوەی بانگەوازی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”ـی ڕێبەر ئۆجالان، گرووپێکیان لە مەراسیمێکدا بەسەرپەرشتی بەسێ هۆزان هاوسەرۆکی کەجەکە  بەمەبەستی نیشاندانی نیازپاکی بۆ پرۆسەی چارەسەریی، چەکەکانیان لە ئەشكەوتی جاسەنە لە سنووری شارۆچكەی دووكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەناوبرد.

ئەو چەکانەی زیاتر لە٤۰ ساڵە خەباتیان پێدەکرد، ئەمڕۆ وەک پەیامێکی ئاشتی چەکەکانیان سوتاند، بەڵام لەگەڵ سوتانی چەکەکانیان دڵی هەموو کوردپەروەرێک گڕدەکرێت، بەو واتایەی هەمیشە کورد لەگەڵ ئاشتییە و قوربانی زۆری داوە، بەڵام ڕژێمەکانی بەرامبەر هیچ کات وەک پێویست بەدەم ئەو پەیامەوە نەچوونە و بەئێستاشەوە کە ئەردۆغان وشەی تیرۆر وکۆتایی هێنان بەتیرۆر بۆ کورد بەکار دەهێنێت

تۆپەکە لەپێی ئەردۆغانە و من پێم وانییە بتوانێت یارییەکی جوان بکات لەڕووی پەرلەمانی بەهەموارکردنەوەی یاساو کردنەوەی دەرگایەکی نوێ بۆ ئاشتی و دەستەبەرکردنی مافەکان و ئازادی، ئەوەی لەدیدی ڕژێمی تورکیا دەخوێندرێتەوە نەک لەنێو تورکیا بەڵکو لەبەشەکانی دیکەش دژی مافی سیاسی و یاسایی کوردە لەڕۆژئاوا و  باشوری کوردستان و لەقاڵبدانی کورد بەگوێرەی سیاسەتی خۆی،  هەڵوەشاندنەوەی هەرێم و سەت بەرداربوونی کوردانی سوریا لەمافەکانیان
 لەگەڵ چەکدانان و سوتاندنی چەکەکانیان، ئایە سوپای تورکیا خاکی هەرێم چۆڵ دەکات و باوەشی یاسایی و سیاسی بۆ گەریلاکان دەکاتەوە و ڕێبەر ئوجەلان لەزیندان ئازاد دەکات؟ دوای ۲٦ ساڵ دەستبەسەرکردن ، بێگومان هیچ هیوایەک لەئەقڵێتی ڕژێمی تورکیا بەدی ناکرێت، ئەو زمانەی جەمیل بایک و هەڤاڵەکانی چەکیان بۆ هەڵگرت، کە لەنێو تورکەکان لەئاستی زمانی ئاژەڵیش نەیان دەبینی وەک بەختیار عەلی لەڕۆمانی داگیرکردنی تاریکی ئاماژەی بۆ دەکات، لەداهاتوودا لەنێو ناوەندەکانی ئەکادیمی خوێندنگاکاندا دەخوێنرێت و حسابی بۆ دەکرێت، بەداخەوە ئەوەیش بەدی ناکرێت، بۆیە چەکدانانی پەکەکەو بڕیارەکەی ئۆجەلان وەک خواردنەوەی پەرداخێکی ژەهرە لەپێناوی کردنەوەی دەرگایەکی ئازادی بەڕووی نەتەوەکەیاندا، کە کردنەوەی زۆر قورسە...

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

سەرەکی