کاوەی مەلاحسێن 21/12/2025 496 جار خوێنراوەتەوە

سەیرکردنی کورد بەمیللەتێکی ژمارە دوو

ڕاستە کورد لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس زۆرێک لەپۆستە هەستیارو گرنگەکان وەک پۆستی سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەو جێگری سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراقی وەرگرتووەو و لەشکرێک لەوەزیرو جێگری وەزیرو هەزارو یەک پۆستی جۆراوجۆری هەبووە، بەڵام هیچ کات ئەو پۆستانە جگە لەوەی ئیمتیازیان بۆ خۆیان هەبووە، نەیان توانیوە زامنی قوت و موچەی خەڵکی و گەلی کورد بکەن، تەنانەت بەشێکی زۆری ئەو کابینانە هەر لەمالیکی و حەیدەر عەبادی و کازمی و بەسودانیشەوە کوردو سەرکردەکانی کورد پشتیوان و پاڵپشتیان بوونە بۆ پێکهینانی حکومەت، تەنانەت بەشێک لەو کابینانە لەهەولێریش پێکهێنراون

سەرکردایەتی کورد پۆستی بەلاوە گرنگترە یاخود زامنکردنی موچەو قوتی موچە خۆران و مافەکانی دیکەی هەرێم بەمادەی ۱٤۰ شەوە، لای هەموان ئاشکرایە پۆست بەلای کوردەوە زۆر گرنگە بەبەڵگەی ئەوەی نەک قسە مێژوویەکەی بریمەر کە دەڵێت بەرپرسانی کورد دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس پۆست و پارەیان بەلاوە گرنگ بوو نەک مافی گەلی کورد، ئەوەتا هێشتا کە بینەی حکومەتی عێراق پێکنەهێنراوە، کێبڕکێ و ململانێێیە لەسەر ئەوەی کێ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق وەردەگرێت، پۆستەکانی دیکە بەرکێ دەکەوێت، لەکاتێکدا بەهیچ جۆرێک باسی مادەی ۱٤۰ و زامنکردنی پشکی کورد لەبودجەی عێراق ناکرێت، بۆیە پۆستێک نەتوانێت مافی میللەتێک دەستەبەربکات گرنگی چییە؟

بۆ کورد ناتوانێت گرفتەکانی لەگەڵ سەرانی بەغدا چارەسەربکات؟ 
یەکێک لەگرفتەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە هیچ کاتێک پارتە دەسەڵاتدارەکان تەبا و یەکڕیزنەبوون، تابتوانن بەیەک پاکێج بچنە بەغداو لەگەڵ شیعەکانی عێراق و ئەو وڵاتانەشی وەک ئێران و ئەنکەرە ڕۆڵیان هەیە لەهەسوڕاندنی سیاسەتی عێراق گفتوگۆو دانوستان بکەن،  ئەو ناتەباییەو شەڕی یەکتریان بەردەوامی هەیە، ئەوندەی سازش بۆ لایەنەکانی عێراق دەکەن نیو ئەوندە دەسازش بۆ یەکتری بکەن بەشێکی باشی گرفتەکانی وەک پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و زامنکردنی بودجەو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەبێت، بۆیە بەداخەوە زامنکردنی پۆست لەزامنکردنی مافە دەستوریەکانی هەرێم بەلایانەوە گرنگترە، لەبەرئەوە بەداخەوە ئێستا ئەوندەی باسی پۆستی سەرۆک کۆمارو پۆستەکانی دەکرێت کێ مادەی ۱٤۰ لەیادماوە، ئەم سیاسەتە لەمامەڵەکردنە لەگەڵ بەغدا وایکردووە وەزیری دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانەکەی موچەخۆرانی هەرێم بەژمارە دوو سەیربکرێت بەکردار ئەو جندایە دژی هەرێم  جێبەجێبکرێت


هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

هەموو وتارەکانی کاوەی مەلاحسێن

سەرەکی