هێمن مەولود 29/08/2026 94 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژئاوا لەئاوێنەی ئەزموونەکاندا یەکەم وێستگە،یانیش دوا وێستگە

خەبات و تێکۆشانی کورد لەهەر بەشێکی کوردستاندا هەمیشە مایەی ئومێدوچاوەڕوانی کوردە لەهەرشوێنێکی کوردستان و هەموودنیاش،ئەمەلەدوای دوا دابەشکردنی کوردستان (ڕێکەوتننامەی سایکس بیکۆ)وە زۆرینەی کوردەواری بێ ئومێدکرد،بەڵام وەکو هەموو جارێ لە مێژوودا،دیسان کورد تێهەڵچۆتەوە و کۆڵی نەداوە،لەهەر بەشێک لەوبەشانەی کەبەداگیرکەرێکەوە لێکنراوە،خەبات و تێکۆشان بەردەوامی هەبووە،لەهەریەکەیان زۆروکەم جموجۆڵ و هەوڵەکان درێژەیان هەبووە،هەوڵەکانیش بەناوی رزگاری و سەربەخۆییەوەبووبێ،یان بۆبەدەسهێنانی بەشێک لەمافەکانی کوردبووبێ،گرنگ ئەوەیە هەرگیز کورد بەدیار بێئومێدییەوە دەستی بەخۆیداشۆڕنەکردۆتەوە و کۆڵی نەداوە.
شۆڕش و بزاڤەکانیش بوونەتە سیمایەکی گەشی بەرگری کورد لەهەرجینۆساید و قڕکردن و سەرکوتکردنێکی بزاڤ و شۆڕشەکانی،ئەوەی لێرەدا و لەم چەند دێڕەدا مەبەستمە زۆرترڕۆژئاوای کوردستانە،کەبچووکترین بەشی کوردستانە وسەختترین چەوسانەوەو نکوڵیکردن و پێشێلی مافەکانی کوردی تێدا بەرجەستەبووە. 
نەک هەرزمانی دایکی لێ قەدەغەکراوە،حاشا لەبوونیشی کراوە،تەنانەت نووسینی ناسنامەی کوردبوونیشیان پێ ڕەوا نەبینراوە،بەکورتیەکەی کورد لەشام و دواتریش کەناونراوە سووریا سادەترین مافەکانیان نەبووەو هەربەعەرەب ناوزەد کراون و نکوڵی لەبوونیان کراوە.
ئەوەی کوردی ڕۆژئاوا لەم چارەکەسەدەیەی دواییداکردی، بەکەم گەل و نەتەوەی سەرگۆی زەوی کراوە لەخەبات و تێکۆشان و گیانفیدایی کوڕوکچانی ڕۆژئاوا،کەلەڕاستیدا لەشەڕی دژەتیرۆری ناوچەکەدا بەڕادەیەک بوونەسیمبولی خەبات و بەرگری و شۆڕشی رزگاری و سەربەخۆیی،شەڕی هموو دنیایان کرد، نموونەیان هێندە کەم و دەگمەن بوو ، هەموو جیهان سەرسام بوون بەقارەمانێتی و بوێری و ئازایەتی ودلێری وچاونەترسی شەڕڤانان (یەپەژە= یەکینەکانی پاراستنی ژنان) و (یەپەگە=یەکینەکانی پاراستنی گەل).
ئەوان نەک هەر بوونە پارێزەری بەشێکی کوردستان، تەنانەت وەکو هاوسەنگەری گەریلاکانی pkk لەبەرگری لەبەشەکانی باکووروباشوورو ڕۆژهەڵاتیشدا بوونەجێگەی شانازی هەموو کوردێک،لەکەرکوکیشدا بوونە نموونەی باڵای یەک کوردستانێکی خاک و نیشتیمانی بەشبەشکراو.
ئەو دلێری و چاونەترسی و ئازایەتیەشیان وایکرد هەموو کورد لەکوردستانی گەورەدا،بەنموونەی باڵایان بزانێت و چاویان لەئاسۆی چەک و خەباتی ئازایانەی ئەوان بێت. 
لەکاتی رووخان و ڕاونانی بەشاری دکتاتۆری سوریاشدا، بوونەوێردی سەرزمانی گشت دنیاوجێگەی شانازی هەموو کوردان،گرنگترین ڕەوتی کاریگەری ئەوهێزەی ناوی نرابوو (هەسەدە=هێزی سوریای دیموکرات)وجارێکی تربۆدۆست و دوژمنیان سەلماندەوە،کەشەڕڤانی کورد ئەوهێزەلەشکان نەهاتووەیە کە ئومێدی زۆر گەورەی کوردەواریان لەسەر هەڵچنراوە.چونکە لەسەرکوتکردن و لەناوبردنی هێزی تیرۆریستانی داعش و دواتریش ڕاونانی دەسەڵاتدارانی بەشاروبەعسی سوریادا،ڕۆڵی گەورەوسەرەکی وکاریگەریان هەبوو.
ئەو مێژووە پرشنگدارەی ئەوان هەموو کوردی هێنایە سەر ئەوباوەڕەی کە ڕۆژی سەربەخۆیی کورد هەر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت .
ڕەوتی ڕووداوەکانی لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و سەرنجی وڵاتانی دنیاشی بەلای خۆیداپەلکێش کرد،هەر ئەوەش وایکردبوو (پەیەدە=پارتی یەکێتی دیموکراسی)
کەباڵی سیاسی شەڕڤانانە،لەناوچە ڕزگار کراوەکانی ڕۆژئاوادا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕابگەیەنن،لەهەموو ئەو ڕووداوانەشدا هێزەکانی(جەبهەی نوسرە)وجۆلانی لەدژی شەڕڤانان و لەسەنگەری داعش و دوژمنانی کوردا بوونە،تەنانەت دوای هێنانە پێشەوەشیان لەلایەن ئەمریکا و ڕێکەوتنیان لەگەڵ ئیسرائیلیشداو بەهاندانی عەرەبە شۆڤێنیەکانی سوریاوتورک و ئەردۆگانی فاشیست ویستی دوورکەوتنەوەی زیاتریان لەکوردی ڕۆژئاوا لەلاخۆشەویست تربوو ، بەڵام لەگەڵ ڕووداوەکانی باکوور لەگفتوگۆکانی ئەردۆگان و ئۆجەلان وهێزە کوردییەکانی باکوور و شەڕی ئێران و ئەمریکا وئیسرائیلدا،هەلومەرجێک هاتۆتە ئاراوە کەهێزەکانی شەڕڤان و هەسەدە و خۆسەریەکەی ڕۆژئاوا بخرێتە ناو پرۆسەیەکەوە لەگەڵ دیمەشقدا،ئەوەش دیارە لەپشتی هەوڵەکانی تورک و ئەردۆگان و ئۆجەلان و نەختێکیش هاندانی ئەمریکاوە سەری هەڵدا.
ئەوپرۆسەیەی کوردودیمەشقی لەئاشتی و دیموکراسیەکی نامۆدا لەیەکتر نزیک کردۆتەوە،چ وەکو دیڤاکتۆیەک بێ، یانیش بەناوی پشوودان و هەندێ دەسکەوتی کوردەوە بێ لەڕۆژئاوای کوردستاندا،ئەزموونێکی نوێیە بۆ ئەوان و هاوتەریبی رووداوەکانی ناوچەکەیە،دوو ڕەهەندی بنچینەیی لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێ:
ڕەهەندی یەکەمیان:بەدەستهێنانی هەندێک دەسکەوتی سادە و سەرەتایی بۆکوردی ڕۆژئاوا کەپێشتر نەیانبووە.

ڕەهەندی دووەم:هەڵبژاردەیەک بۆ کورد،لە نێوان وێستگەی پشوویەک بۆ تیهەڵچوونەوە تادوائامانج و سەربەخۆیی،یانیش وەستانیان لەوێدا وەکو دوائامانج و تێکەڵ بوون بەو دوڵەتە دروستکراوە نوێیەی لەپێکەوە گرێدانێکی ناسروشتی دووهێز،کەیەکێکیان هێزی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردی ئازادیخوازەوئەوی تریشیان هێزێکی کۆنەپەرستی ئاینی تووندڕەوی ئیسلامی سیاسییە،
کە بەهەموو لێکدانەوەو پێوەرێک گونجان و کۆکبوونیان هەتاسەر نەشیاوە و لوژیک هەڵیناگرێ.
ئەوواقیعەی ئێستا ئەودوو هێزە دژوپێچەوانەیەی خستۆتە ناو ها،کێشەیەکی ئاڵۆزی بەرژەوەندییە ناتەباکانی هێزە ناجۆرو ناتەباکانی ناوچەکەوە،هەرگیز ئومێدی ترووسکایی و مژدەبەخشی بۆداهاتووی کوردی ڕۆژئاوا لەهەناودا نییە،
بۆیەئەوەی ئێستابەسەرۆکایەتی(مەزڵوم عەبدی)فەرماندەو تێکۆشەری ڕۆژە سەختەکانی کوردایەتی ،لەگەڵ هێزی ئیسلامگەرای تووندڕەوی نەتەوەپەرستی عەرەب و جۆلانیدا دەکرێ،هەرسکردنی قورسە و بڕواپێکراو نییە.
لێرەدا هەڵوێست و سیاسەتی پشتەوەی ئەو ڕێکەوتن و هەڵوەشاندنەوەی هێزێکی کاریگەر وقارەمانی شەڕڤانان و تواندنەوەی لەناو هێزێکی بەهەموو پێوەرەکان ڕێک پێچەوانەی ئەوان بەناوی سوپای یەکگرتووی سوریاوە، پێناچی تەمەن درێژبێت و لۆژیکی یەکگرتنەوە و ئاوێتە بوونیان باش ناڵێ،بۆیە بۆر پێویستە سەرکردایەتی سیاسی کورد لەڕۆژئاوادا وریا و بەئاگایانەتر بن.

سەرەکی