5 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
موجتەبا لەبارەی یەكڕیزی هاتە دەنگ و لێپرسراوانی ئێران ترسیان هەیە
موجتەبا خامنەیی رێبەری باڵای ئێران لە پەیامێكدا بە بۆنەی هەفتەی دەوڵەت، هەوڵەكانی حكومەت و بەتایبەتیش سەرۆك كۆمار بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیلانگێڕی و گەمارۆكان بەرز دەنرخێنێت و داوا لە كاربەدەستانی وڵاتەكەی دەكات، خۆ بەدوور بگرن لە هەر جۆرە وتارێك كە پاڵنەرە نەتەوەیی و گشتییەكان بێ هیوا و لاواز بكات.
دەشڵێت، بە ڕەسمی رایدەگەیەنم كە ئەنجامدانی هەر شتێك كە زیان بە یەكڕیزی كۆمەڵایەتی بگەیەنێت قەدەغەیە.
موجتەبا خامنەیی، سوپاسی مەسعود پزیشكیان دەكات لە دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان سەرەڕای گوشاری دوژمنان.
باس لەوەشدەكات، دەبێت كێشەكانی ئێران بە كرداریی چارەسەر بكرێن نەوەك لە میدیا زەق بكرێنەوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، دەبێت خۆمان لە دووڕیانیی دەستكردی شەڕ یان دانوستان بۆ چارەسەركردن یان بانگەوازكردن بۆ شەڕ بەدوور بگرین.
ڕابەری باڵای ئێران دەشڵێت، دوژمنی سوێندخواردووی ئەم میللەتە هەوڵدەدات پێشنیاری ئەوە بكات كە ڕێگای خۆشگوزەرانی و پێشكەوتن لە شوێنكەوتنی ئەو و داواكارییە نەشیاوەكانیدایە، لە حاڵێكدا كە لە ماوەی ڕابردوودا، تەنانەت ساڵانێك پێش شۆڕشی ئیسلامی، چی بەسەر ئەم وڵاتە و سەرچاوەكانیدا هێنابوو.

لە پەیامێكدا، مەسعوود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای بەرز نرخاندنی پەیامی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، تەئكیدی لەوە كردەوە نەتەوەی مەزنی ئێران و ڕێبەریی باڵا دڵنیا دەكاتەوە كە بە یەكگرتوویی تەواو دەسەڵات و شكۆمەندی وڵات دەپارێزن لەگەڵ هێزەكانی تر لەسەر ڕێگای خۆشگوزەرانی و پێشكەوتن بەردەوام دەبن.
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، هەفتەیەك دوای كوژرانی عەلی خامنەیی باوكی، لە هێرشێكی هاوبەشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر شوێنی مانەوەی لە تاران لە 28ـی شوبات، دەسەڵاتی گرتەدەست
ژمارەیەك لە لێپرسراوانی باڵا و ئاگادار لە دۆخەكە، دەرنەكەوتنی موجتەبا بۆ ترس لە تیرۆركردنی دەگەڕێننەوە، دەشڵێن، كۆبوونەوەی بەردەوامی لەگەڵ لێپرسراوان هەیە و ڕاپۆرتە سەرەكییەكانی پێدەگات و دوا بڕیار لە هەر پرسێكی گرنگ دەدات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە زاری لێپرسراوانی باڵای ئێرانەوە بڵاویكردووەتەوە، موجتەبا بازنەی دەوری زۆر بچووك كردووەتەوە و ژمارەیەكی زۆر سنووردار لە بەرپرسانی باڵا، لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵیدا، بڵاونەكردنەوەی هەر وردەكارییەك لە بارەیەوە، پەرۆشییە بۆ دزەنەكردنی هەر زانیارییەك، كە لەوانەیە ببێتە هۆی بە ئامانجگرتنی لەلایەن ئەمریكاوە.
-
موجتەبا لەبارەی یەكڕیزی هاتە دەنگ و لێپرسراوانی ئێران ترسیان هەیە
|
-
مەزڵوم عەبدی لە کۆبانێ تاوەکو دیمەشق
|
-
دەریاچە سەهۆڵینەكانی هیمالایا چۆن كارەساتیان خوڵقاند؟
|
-
ئەمریكا ڤیزای تەیف سامی هەڵوەشاندووەتەوە ؟
|
-
کێشمەکێشی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکە و بەنزینی ٤٥٠ دیناری؛ دوو پێشنیاز لەسەر مێزی هەولێر و بەغدایە
|
-
ژنە پاڵەوانەکانی کۆبانێ لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا؛ چارەنووسی ئەو هێزەی بەری بە داعش گرت
|
-
دادپەروەری لە مووچەدا؛ لەنێوان ئاستەنگی یاسایی وەزارەتی دارایی و داواکاریی فەرمانبەراندا
|
-
پاشگەزبوونهوەی دادگا و دەستوەردانی پەرلەمان؛ چارەنوسی کۆڕەک تیلیكۆم بەرەو کوێ؟
|
-
لە پاتریۆتەوە تا ماددەی ١٢١؛ دوای چۆڵکردنی بنکەکان کێ شوێنی ئەمریکا دەگرێتەوە؟
|
|
|
|