خالید موراد
29/08/2026
109 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژ ئاواو فرمێسکی تیمساحی !
ڕۆژئاوای کوردستان لە ٢٠٢٦/٨/٢٥ جاڕی تێکەڵبونەوەیان لە گەڵ حکومەتی سوریادا بەتایبەت هەڤاڵ مەزڵوم کۆبانێ و هاو کارانی لێرەو لەوێ دەکەونە وێزەی ئەوانە وەک پاشە کشەیان کردبێ تەپڵی ئاش بە تاڵیان لێدابێ بەهەڵ هەلەو چەپڵە ڕێزان چو بنەوە باوەش ئاغاکانیان ! شەرڤانان ، (هەسەدە ) ڕونتر یەکینەکانی پاراستنی گەل وەک سوارتانکەکان بن و بەشەقامەکانی دیمەش و حەلەبدا بە هوتاف لێدان دەنگی بەرز پەڕۆ لە نێو چاوانیان ئاڵاندبێ نەکا لەسەر تانکەکان لێیان دا هەتا و نە ناسرێنەوە پاکتاوی خاکی ڕزگار کراویان کردبێ تا سەر سنور بە پشتیوانی سوپای داگیرکەر ئەوانەی لە پڕۆسەی بە عەرەبکردن دەسکەوتە کانی عروبەیان پاراستبێ ؟نا ئەوە شەڕڤانا ن لە کچان و ژنان ( یەپەژە ) بوون بەرگریان لە خاکی کونکونکراو ودڕیان دا بە شەو زەنگ جاڕی نەفیرعام دژبەگەلە کەیان دابی و لە نێو دوکەڵ و ئاگردا نغرۆ ببن ؟نا لە نێو کورە ئەوە ئەوان بوون دەجەنگان بەخوێن چواردە هەزار شەهید هەزاران بریندار بەگەل کۆمەکی ئیقلیمی و زلهێزە کانیش گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکرابوو تا ئەو بەشە ڕزگار کراوەی لە بندەستیانە شاربەدەربکرێن و بچنەوە قاولغی پێش ٢٠١١ لەگەڵ لێدانی چەخماخەی بە هاری عەرەبی لەسەردەستی محمد کە گڕی لە عەرەبانە بەرداو ئەو بڵێسەیە چەندان وڵاتی عەرەبی گرتەوە لێیان گەڕێن با خۆیان سیاسەت بکەن کە ئەزانن چی ئەکەن و کوێیان دێشی با ژنان و یەپەژە شە ڕڤانان پشوودەن و هەناسەیە کی ئارامی هەڵمژن و تاوێک ئۆکسجین وەرگرن .
دەستوەردان لەکارو باری ئەوان وەک ئەوە وایە کە ڕوونە خێری سەلکە تورێکیان بۆ کورد نە بوە هاتوی شێنەیی و قارەمانی نێو ڕۆژگارە سەختەکان نە بوون بەڵکو دور دور لەسەرنەخشەش نەما بوون ! زۆریان هێزە داگیرکەرە کان نەخشە ڕێگەیان بۆ کێشابوون سەر بۆ ئەوان و پارەو سامان و پاتاڵ بۆ ئەوان مێژوی ڕوداوەکان و دەرخەی ئەو ڕاستی یە پێمان دەڵێ ئەرکی زۆر ێک لەوانە تەنیا مە ئموریەتی جێ بە جێکاری پیلانە ئیقلیمی و دەرەکیە کان بون بۆ مانەوە ،حەقیقەتی ڕاستی و مێژویی یە !.
بۆ دەسەڵاتی کوردی تکایە بڕۆن برینە بە خوێکراوەکان کە ئێوە ترش و خوێتانکردوە تیمارکەن باج و خەراج سەدان قات کەمکەنەوە داولی لێبوردبکەن چۆن خەڵک ئاشت دەکەنەوە !
دەلێیان گەڕێن دەلێیان گەڕێن بزانین چی ئەکەن بەس دژیان مە وەستن و سەنگەریان لێ نەگرن ئەو خەونەی وەدی هاتوی لەمێژینەی سەد سالە لەبار مەبەن !. لەبارەی مەزڵوم عەبدی و پۆستی ڕاوێژکار پێموایە دەبوو کەسێکی دی ئەو پۆستی ڕاوێژکاریە وەرگرێ بەڵام ئەوان بە خۆیان دەزانن . گەر بە پلەی ڕاوێژکاریش بی لە ڕوداوە سەختەکان و نەهامەتیە کان ڕاناکەن و لە گەڵ گەلە کەیان دەژین و پشت لە خوێنی شەهیدان ناکەن نایەڵن بە هەدەرچن و نە دەکەن سازش ئەوان لە هەم و لاوە گەمارۆ دراون .
خەواڵوەکان بیریانچۆتەوە یا بێ ئا گا لە مێژو لەسەرەتای ٢٠١١ لە تەلعاسڵەو تەلعەران بەناوی دین لە مزگەوتەکان چۆن جاڕی کورقڕانیان لێدا بە سەدان منداڵ لە ژێر زەمینە کان هەڵواسران تەنیا بۆ ئەوەی ڕێژەی کورد ڕوو لە کەمبونەوە بکا نەفیر عامیان لە دژیان دەرکرد بۆ کورد قڕان دەسەڵاتی کوردی لە هەرێم ئەوێڕۆژێ چەندان تۆن دا و ودەرمان و خۆراکیان بۆ ناردن کە خوێن لەوان دەچۆڕا !
هەڵە مێژویی یەکان گەر لە ٧٤ سەرانی شۆڕشی ئەیلول بە فیتی شای ئێران بە بەیاننامەی ١١ی ئازار پێی وە پابەند بونایە ڕەتیان نەکردبایە وە نە نسکۆی حەزائیرو نە شاڵاوی ڕاگواستن و تعریب گەشەیان نەدەکردو لە ئۆردوگا زۆرە ملی یەن نیشتە حێ نە دە کران !.
ئەگەر کێتی نیشتمانی کوردستان لە شەوی ١٠ لەسەر ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٦ (١٩٨٦/١٠/١١) لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە بۆسەرگێڵگە نەوایەکانی کرکوکوک لەگەڵ پاسداران لەژێر ئۆپرا سیۆنی فەتحی (١) ئەنجامدار ئەوە بووە ئەو ڕقە ئەستورە کە سەدام حسین لە دانوستانی ٨٤بە مام حەلالی وت گەرئێوە وابکەن ئێمەش توانای هێزمان بەکاردێنین هەرواش بوو تا کوردستان بوو بە وێرانە چوارهەزارگوند خاپورکران لەسەرهەڵەی میزاجی ! پێشمەرگە هیچ نەما نەی کا بەڵام هەڵەی مێژویی وشکستی سیاسی و سەربازی ئەگەرچی تورکیا ڕۆڵی تێکدەرانەی هەبوو لەو دانوستانە !.
|