ئاوات عەبدوڵا
22/09/2026
82 جار خوێنراوەتەوە
پێنجوێن وەک پێشەنگ
بیست ساڵ زیاتردەبێت بەردەوام جەختم لەوەکردۆتەوە گەر نەفەسێکی ناڕەزایی و دڵخۆشکەر مابێت لەناوچە دورەدەستەکاندایە نەک قەرەباڵغی و سەنتەری شارەکان !
ئەوان بەحوکمی کەمی زەبری تەکنەلۆجیاو بازاڕی پوچگەرایی هێشتا هەست و غیرەتی مرۆیی لەنێویاندا زیندوترو بەهێزترە
چەندین ڕۆژە بانگەشەی وەستانی سەیارەو مانگرتنی گشتی دژی گرانبونی بەنزین دەکرێت بەڵام ئەگەر راستگۆبین بەپێچەوانەوە شەقامی شارەکان قەرەباڵغتربوون !
قەیران و نەهامەتیەکان لەژماردن نایەن لەبەرانبەردا جگە لەنوزەو فسکەی نێو سۆشیال میدیا هیچ پەرچەکردارو هەنگاوێکی ناڕەزاییمان نەبینی !
ئەوەی کەهەیە ئەمڕۆ پێنجوێن لەبری هەموو خەڵکی کوردستان هاتنەسەرخەت و وەڵامی کۆی نەهامەتیەکانیان دایەوە
ئەوەی لەپێنجوێن دەگوزەرێت تەنیا ناڕەزایی نیە دژی گرانی نرخی کارەبا بەڵکو ئەو ڕقە پەنگخواردووەیە کەماوەیەکی زۆرە بەرامبەر کۆی قەیرانەکانی دیکە کەڵەکەبووەو ئێستا تەعبیر لەخۆی دەکات !
گەر سەیری مێژوو بکەین بەشی زۆری سەرهەڵدان و ناڕەزاییەکان لەنوقتەیەکی بچوکی وڵاتەوە دەستی پێکردووەو دواتر بۆتە شۆڕشێکی سەراپاگیر
ئومێددەکەم ئەمجارە پێنجوێن ببێتە خاڵی دەستپێک و ببێتە ئیلهام بۆ سەرجەم خەڵکی نوستوی باشوری کوردستان
|