11   کاتژمێر پێش ئێستا 85 جار خوێنراوەتەوە

بۆ پشکنینی DNA و ناسینەوەی هۆکارەکان؛ دەستکرا بە هەڵدانەوەی گۆڕێکی تری بە کۆمەڵی قوربانیانی شنگال

دەستەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگە لە دهۆک، دەستپێکردنی پرۆسەی دووەمی هەڵدانەوەی روفاتی قوربانیانی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی لە قەزای شنگال ڕاگەیاند، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکیی (DNA)، ناسینەوەی هۆکار و ناسنامەی قوربانیان و گەڕاندنەوەیان بۆ ئامێزی کەسوکاریان.ئەم هەنگاوە لە کاتێکدا دێت کە ئەو روفاتانە پێشتر لە نزیک مەزارگەی شەرەفەدین لە باکووری شنگال بەخاک سپێردرابوون.

بە پێی زانیارییەکانی سەعد سەمیر، لێکۆڵەر لە دەستەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەی دهۆک، پرۆسەکە بە هاوکاری و بەشداریی چەند لایەنێکی فەرمی و نێودەوڵەتی، لەوانە دەزگای شەهیدان لە بەغداد، لێژنەی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری ونبووەکان و مانگی سووری نێودەوڵەتی، بەڕێوەدەچێت.

روفاتی نزیکەی ٦٠ کەس لە قوربانیانی دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، کە پێشتر لە ناوچەکانی خانسور و سنونی دۆزرابوونەوە و لە ١٣ی ئابی ٢٠١٥دا لە مەراسیمێکی فەرمیدا بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەوکاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەخاک سپێردرابوون، ئێستا بۆ هەمان مەبەست دەنێردرێنەوە  بۆ بەغداد تا پشکنینی پێویستیان بۆ بکرێت. بەم پرۆسەیەش، ژمارەی ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانەی تا ئێستا لەو دەڤەرەدا مامەڵەیان لەگەڵ کراوە، دەگاتە نزیکەی ٧٨ بۆ ٧٩ گۆڕ.

دۆسیەی جینۆسایدی خەڵکی شنگال و ئێزدییەکان، دەگەڕێتەوە بۆ هاوینی ساڵی ٢٠١٤، کاتێک ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشی کردە سەر قەزای شنگال و دەوروبەری، کە ناوچەی نیشتەجێبوونی ڕەسەنی پێکهاتەی ئێزدی بوو.

 لەو هێرشە دڕندانەیەدا، چەکدارانی داعش کۆمەڵکوژییەکی گەورەیان دژی ئێزدییەکان ئەنجام دا، کە تێیدا هەزاران پیاو، ژن و منداڵ کۆمەڵکوژ کران و لە گۆڕی بەکۆمەڵدا نێژران، هەروەها هەزاران ژن و کچیش وەک غەنیمەی جەنگ ڕفێنران و ڕووبەڕووی پێشێلکاریی گەورە بوونەوە، کە ئەم تاوانە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و چەندین وڵاتەوە بە فەرمی بە جینۆساید ناسێنرا. لەو کاتەوە تا ئێستا، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، ناسینەوەی ڕوفاتی قوربانیان و سارێژکردنی برینەکانی ئەو پێکهاتەیە بەردەوامن.

  • بۆ پشکنینی DNA و ناسینەوەی هۆکارەکان؛ دەستکرا بە هەڵدانەوەی گۆڕێکی تری بە کۆمەڵی قوربانیانی شنگال

  • خۆشەویستی و هاوڕێیەتی و خولیای ڕۆشنبیری؛ئەڵمانەکان خۆیان فێری کوردی دەکەن

  • وردەکاری یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان

  • قەیرانی بەنزین و لێپرسینەوە لە وەزیری نەوت؛ بەغداد دەتوانێت خواستی هەرێم لە سووتەمەنی پڕبکاتەوە؟

  • لێدوانە توندەکانی ترەمپ و وەڵامی پاسداران؛ واشنتۆن و تاران لەبەردەم بژاردەی سەربازی یان ڕێککەوتندا

  • بڕیارە نوێیەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ لە حکومەتەوە تاوەکو کۆنترۆڵکردنی چەک

  • ئەنجومەنی وەزیران سێ وەزارەت بۆ بەدواداچوونی پشکی هەرێم لە قەرزە فیدراڵییەکان ڕادەسپێرێت

  • ساڵی نوێی خوێندن لەگەڵ کێشەی دوو دەوامی و سێ دەوامی دەستیپێکردەوە

  • پانێڵ و لوتکە ئابوورییەکان لە هەرێمی کوردستان؛ کاتێک قسەکان لە هۆڵەکاندا دەمێننەوە و گەنجیش چاوەڕێی کارە

سەرەکی