1     کاتژمێر پێش ئێستا 51 جار خوێنراوەتەوە

دوای دابەزینی بۆ 1.5%؛ سوپای عێراق دەرگا بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان دەكاتەوە

حکومەتی عێراق بە مەبەستی پڕکردنەوەی کورسییە خاڵییەکان و نوێکردنەوەی پێکهاتەکەی، بڕیارە لە ڕێگەی ناوەندەکانی خۆبەخشییەوە 30 هەزار کەس وەک سەرباز لە ڕیزەکانی سوپای عێراقدا دابمەزرێنێت، بۆ ئەمەش دەرفەت بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت تاوەکو بەشدار بن.

عەمید سۆران قادر، فەرماندەی ناوەندی خۆبەخشیی سلێمانی، لە لێدوانێکدا بۆ "ئیرادە میدیا" ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەک کراوە بە ئامادەبوونی فەریق جەواد کازم یاریدەدەری سوپاسالاری سوپای عێراق، داوا لە سەرجەم 19 ناوەندی خۆبەخشی لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە کە بەمزووانە هەڵمەتی خۆبەخشی بۆ دامەزراندنی 30 هەزار سەرباز ڕابگەیەنن. ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە، پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئیداری و سەربازییەیە کە بەهۆی خانەنشینبوون و شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەر و سەربازان لە ڕیزەکانی سوپادا دروست بووە، بە جۆرێک کە لە ساڵی 2014ـەوە ئەم جۆرە هەڵمەتە فراوانە نەبووە.

برەودانی ئەم هەڵمەتە لە کاتێکدایە کە ڕێژەی کورد لە ناو ڕیزەکانی سوپای عێراقدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە و گەیشتووەتە نزیکەی 1.5%. ئەمە لە کاتێکدایە کە مێژووی بەشداریی کورد لە سوپای عێراقدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1921 و دامەزراندنی سوپا، لە ئێستاشدا سوپای عێراق لە 17 فیرقە پێکهاتووە (نۆ فیرقە بۆ پێکهاتەی شیعە، حەوت فیرقە بۆ سوننە، و دوو فیرقەش بۆ کورد)، جگە لە بوونی لیواکانی سەرۆکایەتی و فەوجێکی پەرلەمانیی عێراق کە سەرجەمیان کوردن و نزیکەی 600 کەس دەبن.

سەبارەت بە هۆکاری خواستی زۆری گەنجان بۆ دامەزراندن لە سوپای عێراقدا، عەمید سۆران ئاماژەی بە ئەزموونی ساڵی 2023 دا کە بۆ دامەزراندنی 10 هەزار کەس، زیاتر لە 990 هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردبوو و تەنها لە پارێزگای سلێمانی 18 هەزار داواکاری پێشکەش کرابوون، هۆکارەکەشی بۆ باشی و بەردەوامیی مووچە بە بێ دواکه‌وتن و بوونی چەندین ئیمتیازی سەربازی دەگەڕێتەوە.

بڕیارە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا ڕێنماییە فەرمییەکانی پەیوەست بە دامەزراندن بڵاو بکرێنەوە، مەرجە سەرەکییەکانیش بریتی دەبن لەوەی هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بن، نەبوونی سزای تاوانکاریی ئابڕووبەر لە دادگاکاندا، هەروەها گونجاوی تەمەن، تەندروستی، کێش و باڵای پێشکەشکار.

  • ڕەتکردنەوەی پڕۆژەی ڕووناکی لە پێنجوێن؛ هێزێک خێمەی سوتاند و دەیان خۆپیشاندەری دەستگیرکرد

  • دوای دابەزینی بۆ 1.5%؛ سوپای عێراق دەرگا بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان دەكاتەوە

  • لە نیویۆرکەوە بۆ بەغداد؛ عەلی زەیدی خشتەی کاتیی ڕادەستکردنی چەک بە دەوڵەت ئاشکرا دەکات

  • بۆ پشکنینی DNA و ناسینەوەی هۆکارەکان؛ دەستکرا بە هەڵدانەوەی گۆڕێکی تری بە کۆمەڵی قوربانیانی شنگال

  • خۆشەویستی و هاوڕێیەتی و خولیای ڕۆشنبیری؛ئەڵمانەکان خۆیان فێری کوردی دەکەن

  • وردەکاری یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان

  • قەیرانی بەنزین و لێپرسینەوە لە وەزیری نەوت؛ بەغداد دەتوانێت خواستی هەرێم لە سووتەمەنی پڕبکاتەوە؟

  • لێدوانە توندەکانی ترەمپ و وەڵامی پاسداران؛ واشنتۆن و تاران لەبەردەم بژاردەی سەربازی یان ڕێککەوتندا

  • بڕیارە نوێیەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ لە حکومەتەوە تاوەکو کۆنترۆڵکردنی چەک

سەرەکی