×

2024-10-02 131 جار خوێنراوەتەوە

ئومێد سەباح: بۆ دابەشکردنى مووچە چاوەڕێى پارەکەى بەغداین

ناوەندی هەواڵ

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، مووچەی مانگی نۆ هیچ گرفتێکی لەسەر نییە و بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى هەشتیش چاوەڕیى پارەکەى بەغداین.

ئەمڕۆ 2-10-2024، نزیک لە سێ مانگ و بەدیاریکراوی 89 ڕۆژە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەک مووچەیان پێدراوە، حکومەت و بەرپرسان جیا لەوەی ئامادەنین وەڵامێکی ڕاست و دروست بدەن بە فەرمانبەران لە هۆکاری دواکەوتنی مووچەکانیان، هەر رۆژە و لایەن و بەرپرسێک مژدەی پێدانی مووچەکانیان بۆ هەفتەی داهاتوو بڵاو دەکاتەوە.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ میدیاکانى نزیک لە پارتى راگەیاندووە، لە ئێستادا شاندێكی تەكنیكیمان لە وەزارەتی دارایی عێراقن، چاوەڕێی تەمویلەكان دەكەین، تەمویلی مانگی نۆش لە ڕێگە دەبێت.

دەشڵێت، هەردوو مووچەكە لە كاتێكدا نزیكدا دەدرێت.

  • کابینەی نۆیەم لە چارەسەرکردنی کێشەی کەمی کارەبای نیشتمانی شکستی هێنا

  • كۆمیسیۆن: بۆ حەوت ڕۆژ پێویستمان بە قوتابخانەكان دەبێت

  • كۆمسیۆن: دەرفەت بەهیچ لایەنێک نادرێت ساختەکارى لە هەڵبژاردندا بکات

  • داشکاندن لە سزاکانی هاتوچۆ بۆ ماوەى شەش مانگ درێژ کرایەوە

  • رێکخراوی CPT: تورکیا رێگەی سەربازی لە سنووری ئامێدی دروستدەکات

  • خشتەى مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان بۆ مانگى هەشت بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

  • ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنرا

  • تا کۆتایی ئەمساڵ کار بە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە دەکرێت

سەرەکی