×

15   کاتژمێر پێش ئێستا 232 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنرا

ناوەندی هەواڵ

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد، کۆی گشتی کاندیدەکان هەزار و 191 کاندیدن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2024 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی کاندیدەکانی هەردوو ڕەگەز، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆی گشتی هەزار و 191 کاندیدن، لەو ژمارەیەش 823 کاندیدیان پیاون و 368یان ژنن.

کۆی گشتی کاندیدەکان:

 پارێزگای هەولێر:395 کاندید لەو ژمارەیەش 277 پیاون و 118ژنن.
پارێزگای سلێمانی: 516 کاندید، 356 پیاو و 162 ژن
پارێزگای دهۆک: 226 کاندید، 160 پیاو و 66 ژن.
پارێزگای هەڵەبجە: 54 کاندید، 32 پیاو و 22 ژن.

پێشتر لە ڕۆژی سێشەممە 24ی ئەیلولی 2024 لە کاتژمێر 12ی شەو، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوای بڕیاری کۆمسیۆن دەستی پێکرد.

بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بە سەرپەرشتیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.

بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدان، کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە، کە دوو ملیۆن و 683 و 618 یان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960 یشیان دەنگدەری تایبەتن.

  • وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

  • ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنرا

  • تا کۆتایی ئەمساڵ کار بە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە دەکرێت

  • هەپەگە ئاماری چالاکییەکانی مانگی نۆی ڕاگەیاند

  • بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تیروپشک بۆ ناوی کەسوکاری شەهیدان دەکرێت

  • ئەمڕۆ مەراسیمی چلەی شەهید “گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین” بەڕێوەدەچێت

  • ئومێد سەباح: بۆ دابەشکردنى مووچە چاوەڕێى پارەکەى بەغداین

  • نوێترین زانیارى لەبارەى بە گرێبەستبوونی وانەبێژان

  • گەشتى فڕۆکەخانەکانى هەولێر و سلێمانى ئاسایى بوونەوە

سەرەکی