×

4   کاتژمێر پێش ئێستا 69 جار خوێنراوەتەوە

رێکخراوی CPT: تورکیا رێگەی سەربازی لە سنووری ئامێدی دروستدەکات

ناوەندی هەواڵ

بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی (CPT) سی پی تی ئەمریكی ڕایگەیاند"سوپای تورکیا رێگەی سەربازی لە دەڤەری نهێلێ لە شارۆچکەی ئامێدی دروستدەکات.

کامەران عوسمان، بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی (CPT) سی پی تی ئەمریكی  رایگەیاند، لە 20ی ئەیلوولەوە، سوپای تورکیا دەستیکردووە بە دروستکردنی رێگەی سەربازی لە گرێ بەهارەوە و رێگاکە بە پشتی گوندی گوهەرزێدا تێپەڕدەبێت و بە تۆڕێکی رێگاوبان بە بارەگاکانی سوپای تورکیا لە گوندەکانی سەرگەلێ و سگیرێ دەبەسترێتەوە

وتیشى، لە رۆژی 30ی ئەیلوولیشدا، حەفارەیەکی سوپای تورکیا تێکشکێندراوە و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش لە گوندەکانی بەرچێ و کانێ خراونەتە خوارەوە.

تا دێت لەشکرکیشییەکانى سوپاى تورکیا بۆ ناو خاکى هەرێم لە هەڵکشاندایە و لە ماوەى رابردووشدا بەبەرچاوى دەسەڵاتدارانى هەرێم چەندین هێزى گەورەى سەربازى بە تانک و زرێپۆش و چەکى قورسەوە هێناوەتە ناو خاکى هەرێمى کوردستان و لە سنورى بادینان جێگیرى کردوون.

  • کابینەی نۆیەم لە چارەسەرکردنی کێشەی کەمی کارەبای نیشتمانی شکستی هێنا

  • كۆمیسیۆن: بۆ حەوت ڕۆژ پێویستمان بە قوتابخانەكان دەبێت

  • كۆمسیۆن: دەرفەت بەهیچ لایەنێک نادرێت ساختەکارى لە هەڵبژاردندا بکات

  • داشکاندن لە سزاکانی هاتوچۆ بۆ ماوەى شەش مانگ درێژ کرایەوە

  • رێکخراوی CPT: تورکیا رێگەی سەربازی لە سنووری ئامێدی دروستدەکات

  • خشتەى مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان بۆ مانگى هەشت بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

  • ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنرا

  • تا کۆتایی ئەمساڵ کار بە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە دەکرێت

سەرەکی