×

3   کاتژمێر پێش ئێستا 99 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆن: دەرفەت بەهیچ لایەنێک نادرێت ساختەکارى لە هەڵبژاردندا بکات

ناوەندی هەواڵ

سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، لەرۆژى هەڵبژاردندا دەرفەت بەهیچ لایەنێک نادرێت ساختەکارى بکات، بەبێ کارتى بایۆمەترى هیچ کەسێک ناتوانێت دەنگبدات.

حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن کۆمسیۆن سەرجەم ئامادەکارییەکانى کردووە، کاغەزى دەنگدان گەیشتووەتە هەرێم و بەسەر ئۆفیسەکانى هەڵبژاردن دابەشکراوە.

وتیشى، کارتەکانیش بەرێژەیەکى زۆر دابەشکراون و ئەوانەش کە تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە داوایان لێدەکەین سەردانى بنکەکانى دەنگدان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى تا بەشدارى هەڵبژاردن بکەن، چونکە بەبێ کارتى بایۆمەترى هیچ کەسێک ناتوانێت دەنگبدات.

بەوتەى سەرۆکى کۆمسیۆن تائێستا  9 وڵات و هه‌شت رێكخراوی نێوده‌وڵوتی رەزامەندیان نیشانداوە بۆ ئەوەى چاودێرى پرۆسەکە بکەن.

سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژەى بەوەکرد، 41 هەزار کارمەندى هەڵبژاردنیان هەیەلەرۆژى دەنگداندا ئەوان بەشدارى هەڵبژاردنەکە دەکەن وەک کۆمسبۆن ژمارەیەکیان راهێنانیان پیکراوە و ئەوانى دیکەش بەردەوامن لە راهێنان

بڕیارە رۆژی 20ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدرێت، بە پێى ئامارەکانیش دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان هەیە لەکۆى ئەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618ـیان دەنگدەری گشتی و 215 هەزار و 960ـیان دەنگدەری تایبەتن.

 

  • کابینەی نۆیەم لە چارەسەرکردنی کێشەی کەمی کارەبای نیشتمانی شکستی هێنا

  • كۆمیسیۆن: بۆ حەوت ڕۆژ پێویستمان بە قوتابخانەكان دەبێت

  • كۆمسیۆن: دەرفەت بەهیچ لایەنێک نادرێت ساختەکارى لە هەڵبژاردندا بکات

  • داشکاندن لە سزاکانی هاتوچۆ بۆ ماوەى شەش مانگ درێژ کرایەوە

  • رێکخراوی CPT: تورکیا رێگەی سەربازی لە سنووری ئامێدی دروستدەکات

  • خشتەى مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان بۆ مانگى هەشت بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

  • ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنرا

  • تا کۆتایی ئەمساڵ کار بە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە دەکرێت

سەرەکی