×

2024-11-18 1288 جار خوێنراوەتەوە

مووچەخۆران دواى دوو مانگ مووچەى مانگى 10 وەردەگرن

ناوەندی هەواڵ

بەهۆى درەنگ ناردنى لیستى مووچە و نەناردنى داهاتى ناوخۆ لەلایەن هەرێمى کوردستانەوە، گەشتکردنى وەزیرى دارایى عێراق بۆدەرەوەى عێراق دواى نزیکەى دوو مانگ مووچە خۆرانى هەریمى کوردستان مووچەى مانگى 10 وەردەگرن.

رۆژى 3ى مانگى رابردوو دەست بە تىمویلکردنى پارەى مووچە لەلایەن بەغداوە بۆ مووچەى مانگى نۆ کرا، لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ 18-11-2024، لەلایەن وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێمى کوردستانەوە هیچ وادەیە بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى 10 دیارینەکراوە وبەغداش هیچ بڕەپارەیەکى نەخستووەتە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایى هەرێم

ئیرادە زانیویەتى، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، گەشتی دەرەوەى وڵاتى كردوە و تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ناگەڕێتەوە، بەو هۆیەوە ناردنى پارە بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان زیاتر دوا دەکەوێت بۆ دواى پرۆسەى سەرژمێرى دانیشتوان لە عێراق.

ساڵانە لە ناوەڕاستى مانگى 12 ژمێرەى كۆتایی بودجە لە عێراق دادەخرێت تا ناوەڕاستی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو، بەوهۆیەوە چارەنوسى هەردوو مووچەى 11 و 12ى فەرمانبەرانى کوردستان بەنادیارى دەمینێتەوە و بە ئەگەرى زۆریشەوە  ئەو دوو مووچەیە دەکەوێتە ساڵى داهاتوو.

بە پێى زانیارییەکان، كێشەیەكی تری بەردەم ناردنی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوەیە کە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق تەواو بووە كە بڕەکەى 11 ترلیۆن و نیوە، بەو هۆیەوە  بۆ موچەى ئەو دو مانگە، پێویست بە گواستنەوەی پارەیەى دیکە دەکات لە بودجەى وەبەرهێنانەوە بۆ بودجەى بەکاربردن.

دواکەوتنى زیاترى دابەشکردنى مووچەى مانگى 10 و نادیارى مووچەى دوو مانگى کۆتایى ئەمساڵ لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە بەرپرسانى هەرێم دڵنیاى دەدەن لەوەى لە ئایندەیەکى نزیکدا عێراق پارەى مووچە دەنێرێت و مووچەى دوو مانگەکەى دیکەش نافەوتێت.

 

  • پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

  • بۆردوومانەکانى تورکیا کشەى بۆ سەرژمێری درووستكردووە

  • ئایا سەرژمێری كاریگەری لەسەر كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان دەبێت؟

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

  • پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە

  • ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیەندرا

  • پەیامێک لە پارێزگارى کەرکوکەوە تایبەت بە سەرژمێرى گشتى

  • بڕیارى لێخۆشبوون بۆ قەرزى بچووک دەرکرا

سەرەکی