×

وێنەی ئۆتۆمبێلەکە
2024-11-19 59 جار خوێنراوەتەوە

داعش بەرپرسیارێتی تــەقینەوەی ئۆتۆمبێلەكەی خورماتووی لە ئەستۆگرت

ناوەندی هەواڵ

ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی خورماتووی لە ئەستۆ گرت كە بەهۆیەوە دوو ئەفسەر و سەربازێك كوژران و سێ سەربازی دیكەش برینداربوون.

چەكدارانی داع..ـش، بە ڕاگەیاندراوێك بەرپرسیارێتی خۆیان لە تــەقینەوەی بۆمـ.ـبە چێندراوەكەی ڕۆژی 17ـی ئەم مانگەی سنووری پەڵكانەی سەربە شارۆچكەی خورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین كە قوربانی لێكەوتەوە ڕاگەیاند.

ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە، دوای ئەوەی لیوای یەكـی هاوبەشی سوپای عێراق و پێشمەرگە بە مەبەستی كێوماڵكردنی سنوورەكە و پاككردنەوەی لە چەكدارانی داعـش لە ئەركدا بوون، بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسی فەوجی سێی لیواكەدا تــەقییەوە و بووەهۆی شەهیدبوونی بەرپرسی فەوجەكە، ئەفسەر و سەربازێك هەروەها برینداربوونی سێ سەربازی دیكە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا چەكدارانی داعش بە ناوی ویلایەتی كەركووكەوە بەرپرسیارێتی خۆیان لە دانانی بـۆمبەكە ڕاگەیاند.

  • پرۆسەى سەرژمێری ڕادەگیرێت

  • سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا تۆمارکراون

  • پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

  • بۆردوومانەکانى تورکیا کشەى بۆ سەرژمێری درووستكردووە

  • ئایا سەرژمێری كاریگەری لەسەر كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان دەبێت؟

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

  • پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە

  • ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیەندرا

سەرەکی