×

4   کاتژمێر پێش ئێستا 81 جار خوێنراوەتەوە

پرۆسەى سەرژمێری ڕادەگیرێت

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان  رایگەیاند، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت و دواتر دەستپێدەکاتەوە.

ماوەى دوو رۆژە قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دەستیپێكردوە و لە کاتژمێر12ی ئەمشەو فۆڕمی تۆماركردنی هاووڵاتیان لە تابلێتەكان لەكاردەخرێن، بەوەش كۆتایی بە قۆناغی دووەمی پرۆسەكە دێت.

مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە مەبەستی ڕاهێنان بە کارمەندەکان، پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەى  پێنج رۆژ رادەگیرێت و دواتر پرۆسەکە دەستپێدەکاتەوە.

وتیشى،  ئەمڕۆ ئەو قۆناغەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان تەواو دەبێت ووو چیتر بژمێرەکان سەردانی ماڵان ناکەن، بەڵام حکومەتی عێراق لە پرۆسەکەدا بەردەوام دەبێت بە ناوچەکانی مادەی 140شەوە.

 

  • بی بی سی: تورکیا کارەبا و ئاوی ملیۆنێک کەسی لە ڕۆژئاوای کوردستان بڕیوە

  • بادینان؛ هێرشەكانی توركیا گرفتی بۆ پرۆسەی سەرژمێری درووستكردووە

  • پرۆسەى سەرژمێری ڕادەگیرێت

  • سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا تۆمارکراون

  • پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

  • بۆردوومانەکانى تورکیا کشەى بۆ سەرژمێری درووستكردووە

  • بەپێی دەستوور ئەنجامی سەرژمێری كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان کەم دەکاتەوە

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

سەرەکی