×

2024-11-19 82 جار خوێنراوەتەوە

میلیشیایەكی سەر بە توركیا لە عەفرین كارگاكانی زەیتی زەیتون تاڵان دەکات

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ سێشەممە، خاوەنی كارگایەكی زەیتی زەیتون لە عەفرینی داگیركراو، لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، میلیشیای "حەمزات"ی سەر بە تورکیا، زەیتی وەك سەرانە بەسەر خاوەن كارگاكان سەپاندووە، كە دەبێت بێش ئەوەی وەرزی زەیتوون كۆتایی بێت ئەو بڕە بدەن.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە، میلیشیای "جەیش وەتەنی" سەر بە توركیا، چەندین داریان لە دارستانەكانی عەفرینی داگیركراو، دزیوە.

خاوەنی كارگاكە بە نۆرس پرێسی وتووە، میلیشیای "حەمزات" 20 (تەنەكە)ی زەیتی بەسەر خاوەن كارگاكان سەپاندووە، كە دەبێت بۆ بارەگا سەربازییەكانی میلیشیاكان بیبەن.

ئەو میلیشیایە ئەو سەپاندنەی بەسەر گوندەکانی "كەفەر دەلەی سەروو، كەفەر دەلەی خواروو، تەل غازی، فەقیران و جولەقان" لە ناحیەیە جندیرێس، هەروەها شارۆچکەکانی مەعراتە و كەفەر شێل و بابلێن لە شاری عەفرین.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ناچاربوو ئەو زەیتەی بۆیان نارد، دەڵێت "نەدەبوو ڕەتیبکەمەوە، بەو پێیەی چونكە بەزۆر زەیتەكەیان دەبرد، و لەدوای ئەوەیش كێشەیان بۆ دروست دەكردم."

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، میلیشیای "عەمشات"ی سەر بە تورکیا دەستیان بەسەر كارگەیەكی بەرهەمهێنانی زەیت زەیتون و زەوییەکی کشتوکاڵیدا گرت، لە ناحیەی جەندەرێسی شاری عەفرینی داگیركراو، ئەویش دوای چەند رۆژێك لە دەستگیركردنی خاوەنەكەی.

  • پرۆسەى سەرژمێری ڕادەگیرێت

  • سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا تۆمارکراون

  • پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

  • بۆردوومانەکانى تورکیا کشەى بۆ سەرژمێری درووستكردووە

  • بەپێی دەستوور ئەنجامی سەرژمێری كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان کەم دەکاتەوە

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

  • پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە

  • ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیەندرا

سەرەکی