×

وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان
23   کاتژمێر پێش ئێستا 37 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری پلاندانانی هەرێم: هەموو كێشەكانی سەرژمێری چارەسەركراون

ناوەندی هەواڵ

وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند هەموو ئەو تێبینیانەی لەبارەی سەرژمێری هەیانبووە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە چارەسەر كراون.

دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئەو زانیارییانەی لە پرۆسەی سەرژمێری دەستمان دەكەوێت گرنگ و وردە، ئەو كەسانەی تۆماریش دەكرێن لە هەر ناوچەیەك دەبێت خەڵكی ڕەسەنی ناوچەكە بن.

وەزیری پلاندانانی هەرێم وتیشی: لەهەندێك شوێن كێشەی تەكنیكی هەبوە و هەوڵی چارەسەركردنی دەدرێت.

دارا ڕەشید سوپاسی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەكات كە سەرجەم ئەو كێشانەی چارەسەركردووە كە ڕوبەڕوویان بووەتەوە.

"لەگەڵ دەستەكانی ئاماری هەرێمی كوردستان كاردەكەین بۆ سەركەوتنی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی، قۆناغی یەكەم و دووەمیش سەركەوتوو بووە". دارا ڕەشید وا دەڵێت.

ئەمڕۆ و سبەینێ سێیەم قۆناغی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و هەردوو ڕۆژەكەش كراوە بە پشوو و قەدەغەی هاتوچۆش ڕادەگەیەنرێت.

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

  • پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە

  • ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیەندرا

  • پەیامێک لە پارێزگارى کەرکوکەوە تایبەت بە سەرژمێرى گشتى

  • بڕیارى لێخۆشبوون بۆ قەرزى بچووک دەرکرا

  • وەزیری پلاندانانی هەرێم: هەموو كێشەكانی سەرژمێری چارەسەركراون

  • سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد

  • زیاتر لە 1000 بارهەڵگری هەرێم لەسەر سنوری توركیا گیریان خواردووە

سەرەکی