×

2024-11-20 75 جار خوێنراوەتەوە

سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد

ناوەندی هەواڵ

کاتژمێر 07:00ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 20-11-2024، قۆناغی یەکەمی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد و تا سبەینێ پێنجشەممە، 21-11-2024 بەردەوام دەبێت. 

لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیدا، زیاتر لە 130 هەزار بژمێر بەشدار دەبن و 77 پرسیاری تایبەت بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان دەکەن.

سەرژمێریی لە هەر وڵاتێک گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە بەو پێیەی لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت توانای مرۆیی خەڵک و توانای ماددی و ئاستی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ هاووڵاتییان دیاری بکرێت و حکوومەتیش بەرچاوڕوون بێت لە دارشتنەوەی پلانی ئابووری و سیاسی و مرۆیی. 

لەم سەرژمێرییە کە ئەمڕۆ دەستی پێ کردووە، فۆرمێکی ئەلیکترۆنی هەیە کە لە ڕێگەی تابلێتەوە پڕ دەکرێتەوە، کۆمەڵیک خانە لەخۆ دەگرێت وەک ناوی خۆت و کەسوکار و خێزان و هەتا دوای.

ڕۆژی سێشەممە، 19-11-2024، محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی وتارێکی لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد و داوای لە هاووڵاتییان کرد هاوکاریی تیمەکانی سەرژمێریی بکەن، پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ بن، زانیاریی دروست بدەن و گوێ لە دەنگۆ ناڕاستەکان نەگرن. 

سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەش کرد "سەرژمێری پایەی گەشەپێدان و پێشکەوتن و پێشکەوتنی کارگێڕی و خزمەتگوزارییە و پەیوەندی بە بابەتەکانی پەیوەست بە باج یان بیمەی کۆمەڵایەتی نییە." 

  • پرۆسەى سەرژمێری ڕادەگیرێت

  • سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا تۆمارکراون

  • پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

  • بۆردوومانەکانى تورکیا کشەى بۆ سەرژمێری درووستكردووە

  • بەپێی دەستوور ئەنجامی سەرژمێری كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان کەم دەکاتەوە

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

  • پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە

  • ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیەندرا

سەرەکی