2024-11-19 302 جار خوێنراوەتەوە

زیاتر لە 1000 بارهەڵگری هەرێم لەسەر سنوری توركیا گیریان خواردووە

ناوەندی هەواڵ

توركیا لەسەر سنووری ئیبراهیم خەلیل زیاتر لە هەزار بارهەڵگری ڕاگرتووە و ڕێگرە لەوەی بێنە ناو هەرێمی كوردستانەوە.

بەپێی زانیارییەكان ماوەی سێ ڕۆژە زیاتر لە هەزار بارهەڵگری كاڵا و كەلوپەل كە بەرەو هەرێمی كوردستان دێن لەسەر سنوری ئیبراهیم خەلیل گیریان خواردووە و بەرپرسانی توركیا ڕێگەیان پێ نادەن تێبپەڕن.

بەم هۆیەشەوە قەرەباڵغیەكی زۆر لەسەر سنور دروست بووە.شۆفێری یەكێك لە بارهەڵگرەكان بە شەفەق نیوزی وتووە، بارهەڵگرەكان لە مەیدانی چاوەڕوانی لە لایەنی توركی ڕاگیراون و هێشتا بە ڕوونی هۆكاری ڕاوەستانەكەیان نازانرێت.

داواشی لە بەرپرسانی حكومەتی عێراق و هەرێم كردووە دەستێوەردان بكەن بۆ چارەسەری كێشەكە و لەگەڵ توركیا هەماهەنگی بكەن.

ئەم كێشەیەی سەر سنور هاوكاتە لەگەڵ هەبوونی شاندێكی باڵای بازرگانیی توركیا لە بەغداد و بەردەوامن لە كۆبوونەوەكانیان لەگەل بەرپرسانی عێراق بۆ مەبەستی بەرزركردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵات.

  • پاسێکی عەمرەکاران لەسعودیە وەرگەڕاو قوربانی هەیە

  • سی پی تی: درۆنی توركیا لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و چوار كەس شەهید بوون

  • کۆمسیۆن هۆکارى دابەشنەکردنى پارەى كارمەندانی سەرسندوقەكانی هەڵبژاردن ئاشکرادەکات

  • بەهۆی هێرشی درۆنی توركیاوە دوو كەس شەهید بوون

  • زانیاریی لەبارەی ئەو دوو بومەلەرزەیەی لە ڕۆژهەڵات و هەرێمی كوردستان ڕوویاندا

  • دەزگای ئاسایش بكوژی گەنجەكەی ڕانیەی دەستگیركرد

  • به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ :

  • مامۆستا خانەنشینکراوەکان دەگەڕێنەوە خوێندنگەکانیان

  • سی پی تی ئەمریکی: تورکیا خانووى هاوڵاتیەکى تەقاندەوە

سەرەکی