×

21   کاتژمێر پێش ئێستا 83 جار خوێنراوەتەوە

پەیامێک لە پارێزگارى کەرکوکەوە تایبەت بە سەرژمێرى گشتى

ناوەندی هەواڵ

پارێزگاری کەرکوک داوا لە هاوڵاتیان جەکات بەشدارى سەرژمێرى گشتى بکەن و دەشڵێت، پرۆسەکە بە باشى بەڕێوە دەچێت و تا ئێستا هیچ پێشێلکارییەک لە سەرژمێرییەکەدا تۆمارنەکراوە.

لە کاتژمێر 07:00ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 20-11-2024، قۆناغی تەواوکارى پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد و تا سبەینێ پێنجشەممە، 21-11-2024 بەردەوام دەبێت.

ڕێبوار تەها پارێزگارى کەرکوک  لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی ناسنامەی باب و باپیرانیان ساڵی57 دەتوانن لە کەرکوک خۆیان تۆمار بکەن و بەشداریی پرۆسەی سەرژمێری گشتی بكەن.

وتیشی، زۆربەی ئەو کێشانەی پێشتر لە ئامێرەکانی سەرژمێریدا هەبوون چارەسەرکراون، ئێستا هیچ کێشەیەک نییە و كارەكان زۆر بە ئەمانەت و دڵسۆزییەوە دەکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم سەرژمێرییە بۆ پەرەپێدانی عێراقە و خەڵکی کەرکووک لە ئایندەدا لە ڕووی بودجە و بەشە کارەبا و دامەزراندن و ئەو شتانەی لە حکومەتی فیدراڵی دابین دەکرێن، سوودی لێ دەبینن.

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

  • پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە

  • ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیەندرا

  • پەیامێک لە پارێزگارى کەرکوکەوە تایبەت بە سەرژمێرى گشتى

  • بڕیارى لێخۆشبوون بۆ قەرزى بچووک دەرکرا

  • وەزیری پلاندانانی هەرێم: هەموو كێشەكانی سەرژمێری چارەسەركراون

  • سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد

  • زیاتر لە 1000 بارهەڵگری هەرێم لەسەر سنوری توركیا گیریان خواردووە

سەرەکی