×

پرۆسەی سەرژمێری لە کەرکووک
19   کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

ناوەندی هەواڵ

له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى سه‌رژمێرى گشتیی دانیشتوان له‌ عێراق، به‌شێك له‌ خه‌ڵكى ڕه‌سه‌نى ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كانیان، به‌تایبه‌تیش كه‌ركووك، به‌ڵام به‌شێك له‌لایه‌نه‌ عه‌ره‌بى و توركمانییه‌كان ناڕه‌زایى ده‌رده‌بڕن.

ئه‌مرۆ و سبه‌ینێ قۆناغى ته‌واوكارى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانیشه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد، بۆئه‌وه‌ى له‌ناوچه‌كانى خۆیان تۆمار بكرێن به‌شێكى زۆر له‌ كوردى ڕه‌سه‌نى كه‌ركوك و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانیان، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ى كوردانى ڕه‌سه‌نى ئه‌و ناوچانه‌ به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى هێناوه‌ته‌ده‌نگ و به‌وته‌ى خۆیان له‌ گۆڕانكارى دیموگرافى ده‌ترسن.

 محەممەد مەهدی بەیاتی، بەرپرسی لقی باکووری رێکخراوی بەدر راگەیه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە و باس لەوە دەکات کە گوایە "سەدان خێزانی کورد لە هەولێر و سلێمانی هاتوونەتە کەرکووک، بە ئامانجی تۆمارکردنیان لە سەرژمێریی دانیشتووان."

هاوکات هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرپەرشتیارانی پرۆسەی سەرژمێری کرد رێکارەکانی سەرژمێریی دانیشتووان لە کەرکووک رابگرن.

ئه‌و لایه‌نه‌ عه‌ره‌بییه‌ پێى وایه‌ "ژمارەیەکی زۆر خێزان تۆمارکراون کە خەڵکی کەرکووک نین، ئەوەش بە مەبەستی سەپاندنی دۆخێکی نوێی نیشتەجێبوون".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێشتر بەرەی تورکمانیی عێراقی لە راگەیه‌ندراوێکدا ڕایگه‌یاند "بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بە دواداچوون بۆ ئەو پێشلکردنە روونە دەکەین کە لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت".

به‌ره‌ى توركمانى ده‌شڵێت:" چەندین خێزان کە خەڵکی رەسەنی کەرکووک نین بە ئاشکرا و بە بەرچاوی رای گشتی و دەزگا ئەمنییەکانەوە هاتوونەتە نێو کەرکووک،ئەوەش هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ یاریکردن بە دۆخی دانیشتووان و گۆڕینی دیمۆگرافیای پارێزگاکە."


  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

  • پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە

  • ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیەندرا

  • پەیامێک لە پارێزگارى کەرکوکەوە تایبەت بە سەرژمێرى گشتى

  • بڕیارى لێخۆشبوون بۆ قەرزى بچووک دەرکرا

  • وەزیری پلاندانانی هەرێم: هەموو كێشەكانی سەرژمێری چارەسەركراون

  • سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد

  • زیاتر لە 1000 بارهەڵگری هەرێم لەسەر سنوری توركیا گیریان خواردووە

سەرەکی