×

پەرلەمانی کوردستان
3   کاتژمێر پێش ئێستا 99 جار خوێنراوەتەوە

بەپێی دەستوور ئەنجامی سەرژمێری كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان کەم دەکاتەوە

ناوەندی هەواڵ

 بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق، دەڵێت "ئەنجامی سەرژمێری ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان دەگۆڕێت.

هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق ڕایگەیاند: ئەنجامی سەرژمێریی گشتی، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق دەگۆڕێت، ''لەبەرئەوەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە، بۆ هەر 100 هەزار هاووڵاتییەك، یەك كورسیی پەرلەمان دیاری دەكرێت.''

وتیشی:''ئاماژەكان پێمان دەڵێن، ژمارەی دانیشتووانی عێراق نزیك دەبێتەوە لە 45 ملیۆن كەس، كەواتە بەپێی دەستوور، دەبێ 450 كورسیی پەرلەمانی بۆ دیاری بكرێت.''

''ئەگەر لە ماوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستووری تایبەت بە هەرێم نەنووسرێت و دەنگی لەسەر نەدرێت، بێگومان دەبێ بەگوێرەی دەستووری عێراق، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان بۆ شەش ملیۆن و 700 هەزار كەس، بۆ نزیكەی 67 كورسی كەم بكرێنەوە، چونكە دەستوورەكە بۆ هەر 100 هەزار دانیشتوو یەك كورسیی پەرلەمانی دیاری دەكات.'' هاورێ تۆفیق وا دەڵێت.

 

  • بادینان؛ هێرشەكانی توركیا گرفتی بۆ پرۆسەی سەرژمێری درووستكردووە

  • پرۆسەى سەرژمێری ڕادەگیرێت

  • سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا تۆمارکراون

  • پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

  • بۆردوومانەکانى تورکیا کشەى بۆ سەرژمێری درووستكردووە

  • بەپێی دەستوور ئەنجامی سەرژمێری كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان کەم دەکاتەوە

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

  • پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە

سەرەکی