×

3   کاتژمێر پێش ئێستا 87 جار خوێنراوەتەوە

بۆردوومانەکانى تورکیا کشەى بۆ سەرژمێری درووستكردووە

ناوەندی هەواڵ

سەرۆكی دەستەی ئامار و بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم ریگەیاند، ئەو شوێنانەى مەترسى بۆردوومانى تورکیایان لەسەرە کێشە بۆ پرۆسەى سەرژمێرى دروستبووە و بژمێرەکان ناتوانن بچنە ئەو شوێنانە و سەرژمێرى خێرزانەکان بکەن.

ماوەی دوو ڕۆژە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە، بەڵام لە بەشێک لە ناوچەکانى هەرێم مەترسى بۆردوومانى تورکیا هەیە و بەو هۆیەوە پرۆسەى سەرژمێرى بەتیبەت لە سنورى بادینان کێشەى بۆ دروستبووە و بژێرەکان ناتوانن کارەکانیان ئەنجام بدەن.

سیروان محەمەد سەرۆكی دەستەی ئامار و بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بۆردوومانەكانی سوپای توركیا گرفتی بۆ پرۆسەی سەرژمیری درووستكردووە و بەهۆی بۆردوومانەكانەوە ناتوانین بژمێر بنێرینە ئەو ناوچانەی مەترسیى هێرشیان لەسەرە.

ڕۆژانە تورکیا  بۆردوومانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و هاوڵاتی مەدەنی و ژینگەكەی دەكاتە ئامانج بەڵام تا ئێستا حكومەتی عێراق و كاربەڕێكەری هەرێم هیچ هەڵوێستێكیان نەبووە.

  • بی بی سی: تورکیا کارەبا و ئاوی ملیۆنێک کەسی لە ڕۆژئاوای کوردستان بڕیوە

  • بادینان؛ هێرشەكانی توركیا گرفتی بۆ پرۆسەی سەرژمێری درووستكردووە

  • پرۆسەى سەرژمێری ڕادەگیرێت

  • سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا تۆمارکراون

  • پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

  • بۆردوومانەکانى تورکیا کشەى بۆ سەرژمێری درووستكردووە

  • بەپێی دەستوور ئەنجامی سەرژمێری كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان کەم دەکاتەوە

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

سەرەکی