×

وێنەیەکی بۆردوومانی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان
4   کاتژمێر پێش ئێستا 32 جار خوێنراوەتەوە

بی بی سی: تورکیا کارەبا و ئاوی ملیۆنێک کەسی لە ڕۆژئاوای کوردستان بڕیوە

ناوەندی هەواڵ

کەناڵی بی بی سی به‌ریتانى بڵاویکردەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا کارەبا و ئاوی زیاتر لە ملیۆنێک کەس بڕیوە .

بی بی سی لەزاری شارەزایانەوە نوسیویەتی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانه‌.

لێکۆڵینەوەیەکی کەناڵی بی بی سی دەریدەخات، تورکیا لە نێوان ئۆکتۆبەری 2019 تا مانگی 1ی 2024 زیاتر لە 100 هێرشی کردووەتە سەر کێڵگە نەوتییەکان، دامەزراوە گازییەکان، وێستگەکانی کارەبا و ناوەندە خزمەتگوزاریەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

هێرشەکان قەیرانی مرۆیی لە ناوچەکەدا دروستکردووە، ئەوە جگە لە چەندین قەیرانی دیکە و وشکەساڵی و گۆڕانی کەش و هەوا لە ناوچەکە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکەی بی بی سی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ژێرخانی کارەبا لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا بووەتە هۆی پچڕانی کارەبای وێستگەی سەرەکی ئاوی هەرێمە جیاوازەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا .

 

  • بی بی سی: تورکیا کارەبا و ئاوی ملیۆنێک کەسی لە ڕۆژئاوای کوردستان بڕیوە

  • پرۆسەى سەرژمێری ڕادەگیرێت

  • سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا تۆمارکراون

  • پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

  • بۆردوومانەکانى تورکیا کشەى بۆ سەرژمێری درووستكردووە

  • بەپێی دەستوور ئەنجامی سەرژمێری كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان کەم دەکاتەوە

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

  • پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە

سەرەکی