×

2024-11-21 288 جار خوێنراوەتەوە

ڕوسیا موشەكە مەترسیدارەكەی بەكارهێنا

ناوەندی هەواڵ

لە هێرشێکدا کە یەکەم جارە لە سەرەتای جەنگەوە بەكاری دەهێنێت، ڕوسیا موشەکێکی بالیستی کیشوەر بڕی ئاڕاستەی ئۆكرانیا كردووە.

بەپێی هەواڵێک کەهێزی ئاسمانی ئۆكرانیا بڵاویكردەوە، سوپای ڕوسیا موشەکێکی بالیستی کیشوەر بڕی ئاڕاستەی شاری دنیپرۆ لە ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی كردووە، كە ئەوەش یەکەم هێرشە كە سوپای ئەو وڵاتە لەسەرەتای جەنگەوە بەكاری دەهێنێت.

موشەكەکەی سوپای ڕوسیا لە ناوچەی ئەستراخانی ئەو وڵاتەوە ئاراستەکراوە، بەوردی دیاری نەکراوە، بەڵام ژێرخانی شاری دنیپرۆی ناوەڕاستی ئۆکرانیای بەئامانج گرتوە.

هێرشەكەی ڕوسیا بە موشەكی بالیستی دوای ئەو هێرشەكەی ئۆكرانیا هاتووە كە دوێنێ بەبەكارهێنانی موشەكی دور مەودای (Storm Shadow - سێبەری زریان)ی بەریتانی هێرش كردە سەر ڕوسیا و سەربازگەیەكی ئەو وڵاتەی بەئامانج گرت.

پێشتر، ڕوسیا هۆشداری بەوڵاتانی ڕۆژئاوا دابوو لەكاتی بەركارهێنانی موشەكەكانیان لەلایەن ئۆكرانیاوە وەڵام دەداتەوە و جەنگەكە بەرەو بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دەڕوات، ئەو كاتەش هەریەك لە (ئەمەریكا، بەریتانیا و فەرەنسا) بەرپرسیارن لەبەرامبەر بەرفراوانبونی جەنگ.

  • بەرپرسیکی ئیسرائیلی هۆکاری دەرچوونی بڕیاری دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ ئاشکرا دەکات

  • ترەمپ هەڕەشە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکات

  • ئەمریکا: هەزاران سەربازی کۆریای باکوور بەشداریی جەنگی ئۆکرانیا دەکەن

  • هەڵوێستی ئێران لەبارەى یاداشتى دەستگیرکردنى نەتانیاهوو

  • ئێران پایته‌ختى وڵاتەکەی ده‌گوازێته‌وه‌

  • ڕوسیا موشەكە مەترسیدارەكەی بەكارهێنا

  • دادگای تاوانی نێودەوڵەتی یاداشتی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ دەرکرد

  • ئەمریکا بڕیاری دا کۆمەڵکوژی لە غەززە بەردەوام بێت

  • ده‌یانى لێكوشتوون؛ ئیسرائیل له‌ ناوه‌ڕاستى سوریا گروپه‌كانى نزیك له‌ ئێران ده‌كاته‌ ئامانج

سەرەکی