×

3   کاتژمێر پێش ئێستا 68 جار خوێنراوەتەوە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاوکرایەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، لە هەوڵەکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران بەردەوامن و داواش دەکات، ژمارەى نوێى دانیشتووان بکرێتە بنەما بۆ دیاریکردنى پشکى هەرێم لەبودجەدا.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و گفتوگۆ لەسەر پرۆسەی سەرژمێری و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کراوا، لەبارەى پرسی مووچەی فەرمانبەران ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، لە هەوڵەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران بە تایبەت بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12.

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکی کۆبوونەوەکە، ئەنجومەنی وەزیران نیگەرانی خۆی لە هەژمارنەکردنی سەدان هەزار کەس لە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە قەزاکانی شێخان و زلکان و کەڵەکچی و ناحیەی فایدە و بەشێک لە قەزای سێمێل و قەزاکانی بەردەڕەش و خەبات و مەخموور لە سەر دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و داوای کرد، ئەو هاوڵاتیانە بخرێنەوە سەر هەرێمی کوردستان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەرێم داوایکرد، سەرژمێری بکرێتە بنەما بۆ دابینکردنی شایستەکانی هەرێمی کوردستان و ژمارەى بەشداریی نوێنەرایەتی کورد لە دامەزراوە دەستوورییەکان و دیاریکردنی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمى كوردستان.

ئەنجوومەنی وەزیران سکرتاریەتی ئەنجومەنەکەی راسپاردووە، بۆ ئامادەکردنی نووسراوێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، تا بۆ ساڵی 2025 ڕێژەی نوێی ژمارەى دانیشتووان بکرێتە بنەما بۆ دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە شایستە دەستوورییەکانی لە حکومەتی فیدراڵ.

  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاوکرایەوە

  • پۆلیسی توركیا 16 ڕۆژنامەنووس و نووسەری كورد دەستگیردەكات

  • سەعدی پیرە: بەو بەرنامەو بەڵێنانەوە دەچێتە پەرلەمان کە بانگەشەمان بۆکردووە

  • لەسەر تۆمارکردنى دیمەنى بۆردومانەکانى تورکیا پارتى گەنجانى بادینان دەستگیردەکات

  • بۆ پێکهێنانی حکومەت شاندی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات

  • ئەنجوومەنى وەزیران پرسى سێ مووچەى کۆتایى ئەمساڵ یەکلا دەکاتەوە

  • ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی بەسەر ژنە مامۆستایەكی كورددا سەپاند

  • شاعیرێكی باكوری كوردستان دوای 30 ساڵ ئازادكرا

  • كۆبوونەوەی لایەنەکان لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى هەرێم دەستپێدەکات

سەرەکی