×

2   کاتژمێر پێش ئێستا 41 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنى وەزیران پرسى سێ مووچەى کۆتایى ئەمساڵ یەکلا دەکاتەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێک لە کۆبوونەوەدایە و تەوەرى سەرەکى کۆبونەوەکەش یەکلایکردنەوەى پرسى مووچەى سێ مانگى کۆتایى ئەمساڵە، کە تائێستا چارەنووسیان بەنادیارى ماوەتەوە.

نزیکەى دوو مانگ بەسەر دابەشکردنى مووچەى مانگى نۆى فەرمانبەران تێدەپەڕینن لە کۆتایى مانگى 11 نزیکدەبینەوە تا ئێستا مووچەى مانگى 10ى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دابەشنەکراوە و ارەنووسى مووچەى مانگەکانى 10 و 11 و 12ى ئەمساڵ یەکلا نەکراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27-11-2024، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم  تایبەت بە چەند پرسێک کۆدەبێتەوە و  بەگوێرەى کارنامەى کۆبوونەوەکە سەرەتا راپۆرتێک لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بە سەركەوتوویی لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەخرێتەڕوو.

بڕگەى دووەمى پڕۆژە بڕیارێكی پێشنیازكراو دەبێت لەلایەن وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار سەبارەت بە وەرگرتنی پارە بە قیست لە کەسانی زیادەڕۆکار بۆ سەر زەوییەکانی شارەوانی.

ئیرادە زانیویەتى، هەرچەندە کارنامەکە پرسی مووچەی تیادا نییە، کۆبونەوەکە بەبەشدارى ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی و ئابوورى بەڕێوەدەچێت و تیایدا تاوتوێى مووچەى سێ مانگى کۆتایى ئەمساڵ و کێشە و گرفتەکانی بەردەمی دەکرێت.

 

  • سەعدی پیرە: بەو بەرنامەو بەڵێنانەوە دەچێتە پەرلەمان کە بانگەشەمان بۆکردووە

  • لەسەر تۆمارکردنى دیمەنى بۆردومانەکانى تورکیا پارتى گەنجانى بادینان دەستگیردەکات

  • بۆ پێکهێنانی حکومەت شاندی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات

  • ئەنجوومەنى وەزیران پرسى سێ مووچەى کۆتایى ئەمساڵ یەکلا دەکاتەوە

  • ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی بەسەر ژنە مامۆستایەكی كورددا سەپاند

  • شاعیرێكی باكوری كوردستان دوای 30 ساڵ ئازادكرا

  • كۆبوونەوەی لایەنەکان لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى هەرێم دەستپێدەکات

  • کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا "دروست بوونی پەکەکە کۆتایی هێنا بە قڕکردن و ئینکاری کردن لە بوون و ناسنامەی کوردستان

  • وادەى یەکەم کۆبوونەوەى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا

سەرەکی