×

3   کاتژمێر پێش ئێستا 64 جار خوێنراوەتەوە

بۆ پێکهێنانی حکومەت شاندی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکى شاندى دانوستانکارى پارتى رایگەیاند، بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت لە ئەمڕۆ وە وەک شاندى پارتى سەردانى لاینە سیاسیەکان دەکەین.

دواى تێپەڕبوونى زیاتر لە 40 رۆژ بەسەر بەڕیوەچوونى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستاندا کە لە 20-10-2024، ئەنجامدرا، بریارە لە ئەمڕۆ وە شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان دەست بە سەردانى لایەنەکان و بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27-11-2024 دڵشاد شەهاب، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندی پارتی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی شاری سلێمانی دەکات.

دەشڵێت، پەیوەندیمان بە هەموو لایەنە سیاسییەکانەوە کردووە و لەگەڵ هەمووان کۆدەبینەوە تەنانەت ئەوانەی ئۆپۆزیسیۆنی خۆشیان راگەیاندووە و ئەگەر ئەمڕۆ نەتوانین لەگەڵ هەمووان کۆ ببینەوە، سبەینێ و ڕۆژانی داهاتوو کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن.

بەوتەى دڵشاد شەهاب، هەموو لایەنەکان ئامادەییان نیشانداوە و بۆ پێکهێنانی حکومەت "مەرجی پێشوەختە"یان نییە و  ئامانجی ئەوان حکومەتێکی بەهێزی سەرتاسەرییە. 

  • پۆلیسی توركیا 16 ڕۆژنامەنووس و نووسەری كورد دەستگیردەكات

  • سەعدی پیرە: بەو بەرنامەو بەڵێنانەوە دەچێتە پەرلەمان کە بانگەشەمان بۆکردووە

  • لەسەر تۆمارکردنى دیمەنى بۆردومانەکانى تورکیا پارتى گەنجانى بادینان دەستگیردەکات

  • بۆ پێکهێنانی حکومەت شاندی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات

  • ئەنجوومەنى وەزیران پرسى سێ مووچەى کۆتایى ئەمساڵ یەکلا دەکاتەوە

  • ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی بەسەر ژنە مامۆستایەكی كورددا سەپاند

  • شاعیرێكی باكوری كوردستان دوای 30 ساڵ ئازادكرا

  • كۆبوونەوەی لایەنەکان لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى هەرێم دەستپێدەکات

  • کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا "دروست بوونی پەکەکە کۆتایی هێنا بە قڕکردن و ئینکاری کردن لە بوون و ناسنامەی کوردستان

سەرەکی