×

3   کاتژمێر پێش ئێستا 220 جار خوێنراوەتەوە

لەسەر تۆمارکردنى دیمەنى بۆردومانەکانى تورکیا پارتى گەنجانى بادینان دەستگیردەکات

ناوەندی هەواڵ

بەهۆى تۆمارکردنى دیمەنى بۆردومانەکانى تورکیا  لە سنورى بادینان و لە سەر داواى سوپاى تورکیا هێزە ئەمنییەکانى پارتى هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێک لە گوندى گوهەرز و  چەند گەنجێکیان دەستبەسەرکرد.

لەشکرکیشییەکانى تورکیا بۆ ناو خاکى هەرێم بەردەوامى هەیە و لە چەند رۆژى رابردووشدا سوپای تورکیا سەرقاڵى دامەزراندن و کردنەوەى چەند بنکەیەکى سەربازى بوو لە پشتی گوندی گوهەرزەوە و هێزەکانى پارتیش ئەرکی چاودێریی کردنی حەفارە و کەرەستەکانی پێسپێردرابوو هاوکات 24  کاتژمێریش چاودێریی هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکەن.

بە پێى زانیارییەکان، لە ڕۆژی 20ی تشرینی دووەم، دوای ئەوەی گەریلاکانی ئازادیی چالاکییان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدا و ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە بۆردوومانی ناوچەکەی کرد، لەو کاتەدا ژمارەیەک گەنج لە گوندی گوهەرز سەربە شارەدێی دێرەلوکی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بە مۆبایلەکانیان بۆردوومان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان تۆمار دەکرد، دەستبەجێ سوپاى تورکیا فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکردوون.

لە زانیارییەکاندا هاتووە، ئەو گەنجانە لە بنکە و بارەگاکانی سوپاى تورکیاوە بیندراون و  سوپاکە دەستبەجێ فەرمانى بە هێزە ئەمنییەکانى پارتى کردووە  ئەو گەنجانە دەستبەسەر بکەن، دوای ئەوەش چەکدارانی پارتى هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی گوهەرز و هەریەک لە (ئاوار محەمەد تاهیر، ڕێدوور تۆفیق، ئامەد تۆفیق) ڕفاندووە و ماوەی سێ ڕۆژە لە ئاسایشی شارەدێی دێرەلووک دەستبەسەرکراون و مۆبایلەکانیشیان لێوەرگیراوە.

پێشتریش هەریەک لە (مەناف نەزمی، خالد نەجیب، ئەحمەد ئیبراهیم، تالب مووسا، هەوار مووسا، ئیبراهیم جبرائیل، بەدەل نوری) بە هەمان مەبەست بە ماوەی شەش مانگ زیندانیی کرابوون و بەشێکیانیش ئەشکەنجەی توند درابوون.

 

  • پۆلیسی توركیا 16 ڕۆژنامەنووس و نووسەری كورد دەستگیردەكات

  • سەعدی پیرە: بەو بەرنامەو بەڵێنانەوە دەچێتە پەرلەمان کە بانگەشەمان بۆکردووە

  • لەسەر تۆمارکردنى دیمەنى بۆردومانەکانى تورکیا پارتى گەنجانى بادینان دەستگیردەکات

  • بۆ پێکهێنانی حکومەت شاندی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات

  • ئەنجوومەنى وەزیران پرسى سێ مووچەى کۆتایى ئەمساڵ یەکلا دەکاتەوە

  • ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی بەسەر ژنە مامۆستایەكی كورددا سەپاند

  • شاعیرێكی باكوری كوردستان دوای 30 ساڵ ئازادكرا

  • كۆبوونەوەی لایەنەکان لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى هەرێم دەستپێدەکات

  • کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا "دروست بوونی پەکەکە کۆتایی هێنا بە قڕکردن و ئینکاری کردن لە بوون و ناسنامەی کوردستان

سەرەکی