×

2024-11-28 179 جار خوێنراوەتەوە

لە زانکۆى سلێمانى لە 95% فۆڕمى تەوتین پڕکراوەتەوە

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، زیاتر لە 95%ی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی فۆڕمى تەوتینیان پڕکردووەتەوە و تەنها بەشێکى کەم لە هەژمارى من خۆیان تۆمارکردووە.

کۆسار محەمەد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیان، تەنیا ژمارەیەکى کەم فۆڕمى هەژمارى منیان پڕکردووەتەوە، زیاتر لە 95%ی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی فۆڕمى تەوتینیان پڕکردووەتەوە.

وتیشى، سەرجەم ئەو کەسانەى فۆڕمى تەوتینیان پڕکردووەتەوە ناردویانن بۆ لایەنى پەیوەندیدار بۆ ئەوەى بنێردرێن بۆ بەغداد.

بەوتەى سەرۆکى زانکۆى سلێمانى، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەى پێشتر فۆڕمى 'هەژمارى من'یان پڕکردووەتەوە لە ئێستادا مافى ئەوەیان هەیە فۆڕمى تەوتین پڕبکەنەوە.

هەر ئەمڕۆ پرۆسەى هەژمارى من کە پێشتر بە بڕیرى سەرۆکى یەکێتى راگیرابوو دەستپێکردووەتەوە و داوا لە فەرمانبەر و مووچە خۆران کراوە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە بەمەبەستى بە ئەلیکترۆنکردنى مووچەکانیان.

 

  • وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی نەخۆشخانە گشتییەكانی هەرێم دەداتە كەرتی تایبەت

  • ئەمریکا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی هێز بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

  • وتەبێژی هەسەدە وەزارەتی بەرگریی توركیا بە درۆ دەخاتەوە

  • ​دادگای کارگێڕی بەغدا سکاڵایەکی پەیوەست بە کەرکوکی لەسەر سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە

  • ئەبوبەکر هەڵەدنى وەڵامى سەرکردایەتى یەکگرتوو دەداتەوە

  • ​ له‌ هه‌ولێر ماتۆڕسكیلى گه‌شتیارێكى بیانى ده‌دزرێت

  • وادەى خەرجکردنى پارەى كارمه‌ندانى كۆمسیۆن راگەیەندرا

  • نوێترین زانیارى لەبارەى ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى 11

  • گەشتوگوزاری هەرێم: بۆ سەرى ساڵ پێشبینی هاتنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەکەین

سەرەکی