×

14   کاتژمێر پێش ئێستا 59 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی نەخۆشخانە گشتییەكانی هەرێم دەداتە كەرتی تایبەت

ناوەندی هەواڵ

پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیە حکومی و گشتیەکان بە کۆمپانیان و کەرتی تایبەت سەرپێچی ڕاشکاوی دەستوری عێراقە و گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ کۆمپانیاکە پشتی بەهیچ ماددەو بڕگەیەکی یاسایی نەبەستووەو بۆ ماوەی 10 ساڵ تاقیگەکانیان داوە بە کەرتی تایبەت. 

كاروان یاروه‌یس ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاندووە، بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم بۆ پێدانی تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌ حكومی و گشتیه‌كان به‌ كۆمپانیان و كه‌رتی تایبه‌ت جگه‌ له‌وه‌ی سه‌رپێچی ده‌ستووری و یاساییه‌كانه‌، له‌ڕووی ئاكاری و ئینسانیه‌وه‌، ته‌واو زیاده‌ره‌وییه‌ و تانه‌ی لێده‌ده‌ین.

كاروان یاروه‌یس له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "پێدانی تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌ حكومی و گشتیه‌كان به‌ كۆمپانیان و كه‌رتی تایبه‌ت سه‌رپێچی راشكاوی ده‌ستوری عێراقه‌ و گرێبه‌سته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ پشتی به‌هیچ مادده‌و بڕگه‌یه‌كی یاسایی نه‌به‌ستووه‌و بۆ ماوه‌ی ده‌ ساڵ تاقیگه‌كانیان داوه‌ به‌ كه‌رتی تایبه‌ت".

دەشڵێت،به‌هۆكاری سه‌رپێچی ده‌ستوور تانه‌ له‌بڕیاره‌كه‌ ده‌ده‌ین.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "دوای وه‌رگرتنی ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست و به‌ڵگه‌نامه‌كان بیسه‌لمێنن تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌ حكومی و گشتیه‌كان دراون به‌ كۆمپانیا و نرخی پشكنینه‌كان له‌سه‌ر هاوڵاتی زیاد ده‌كرێ، پاڵپشت به‌ ماده‌ی (61/دوه‌م) و ماده‌ی (31/یه‌كه‌م) ئه‌وه‌ به‌هۆكاری سه‌رپێچی ده‌ستور تانه‌ له‌بڕیاره‌كه‌ ده‌ده‌ین".

كاروان یاروه‌یس باسی لەوەشکردووە،"حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ ناتوانێت موچه‌ بدات و خه‌ڵك له‌ وه‌زعێكی خراپدایه‌ كه‌چی دێت له‌جیاتی پێشخستنی نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌ حكومیه‌كان و سوككردنی باری گرانی سه‌رشانی خه‌ڵك، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكان هێنده‌ی تر وه‌زعی خه‌ڵك خراپتر ده‌كات".

  • پردەکە مەترسی ڕوخانی لەسەرە، ڕێگای گەلی عەلی بەگ داخرا

  • نۆیەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

  • وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی نەخۆشخانە گشتییەكانی هەرێم دەداتە كەرتی تایبەت

  • ئەمریکا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی هێز بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

  • وتەبێژی هەسەدە وەزارەتی بەرگریی توركیا بە درۆ دەخاتەوە

  • ​دادگای کارگێڕی بەغدا سکاڵایەکی پەیوەست بە کەرکوکی لەسەر سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە

  • ئەبوبەکر هەڵەدنى وەڵامى سەرکردایەتى یەکگرتوو دەداتەوە

  • ​ له‌ هه‌ولێر ماتۆڕسكیلى گه‌شتیارێكى بیانى ده‌دزرێت

  • وادەى خەرجکردنى پارەى كارمه‌ندانى كۆمسیۆن راگەیەندرا

سەرەکی