×

16   کاتژمێر پێش ئێستا 159 جار خوێنراوەتەوە

نەتانیاهۆ: بەردەوام دەبین لەبەئامانگرتنی حوسیەکان تا دەستەكانی ئێران دەبڕین

ناوەندی هەواڵ

ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی بۆردومانێكه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌نعا و تاوه‌ری چاودێری حوده‌یده‌یان له‌ یه‌مه‌ن كرده‌ ئامانج و بنیامین نەتانیاهۆش دەڵێت:لەهێرشەکانیان بەردەوام دەبن و دەستەكانی ئێران دەبڕنەوە.

ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل بڵاویكردووەته‌وه‌، بۆردومانی ئه‌مجاره‌ی ئیسرائیل هاوشێوه‌ی ڕابردو نابێت بۆسه‌ر حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن و ئه‌مجاره‌یان حوسیه‌كان باجێكی قورس ده‌ده‌ن.

هاوکات، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەهێرش كردنەسەر حوسییەكانی یەمەن بەردەوام دەبن تا كۆتایی بە قۆڵی تیرۆریستانی ئێران دەهێنن.

دوای بەئامانج گرتنی ژمارەیەك ناوچەی ستراتیژی حوسییەكانی یەمەن لەلایەن سوپای وڵاتەكەیەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دەڵێت، ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لەسەر بەئامانج گرتنی ناوچە ستراتیژییەكانی حوسیەكانی یەمەن تا كۆتاییان پێدەهێنێت و قۆڵی تیرۆریستانی ئێران لەوناوچە لەبن دەردەهێنێت.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە "وەڵامێکی توند" هەڕەشەی لەئەو گروپ و كەسانە كردووە کە هێرش بکەنە سەر وڵاتەكەیی و دەڵێت، بۆ نەمانی ئەو هەڕەشانەی لەلایەن حوسییەكانەوە دەكرێتە سەر ئیسرائیل، سوپاكەیان بەدوای سەرکردەکانی حوسییەکاندا دەگەڕێت و لەناویان دەبات.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سوپای ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا و به‌نده‌ری حوده‌یده‌ی له‌ یه‌مه‌ن كرد، به‌هۆی هێرشه‌كانیشه‌وه‌ تاوه‌ری چاودێری فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا به‌ته‌واوی وێران بووه‌ و سه‌رجه‌م كاره‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش په‌كیان كه‌وت هەروەها وێستگەی بەئامانج گرتوە‌.

پێشتر رۆژنامە ئیسرائیلییەكان ئاشكرایان كردبوو، دوای ئەوەی لەم هەفتەیەدا چوار جار بە موشەكی بالستی هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، بەرپرسانی سەربازی تەلئەبیب بیریان لەوە كردووەتەوە هێرشێكی بەرفراوانی یەكلایی كەرەوە بكەنە سەر حوسییەكانی یەمەن.

  • نەتانیاهۆ: بەردەوام دەبین لەبەئامانگرتنی حوسیەکان تا دەستەكانی ئێران دەبڕین

  • دڕندەترین بەرپرسی زیندانی سیدنایا دەستگیرکرا

  • لە غەززە پێنج رۆژنامەنووس کوژران

  • ئەندامانى هێزەكانی ئاسایشى سوریا کەوتنە بۆسەوە و 14 کەسیان کوژران

  • سوریا داوای 300 ملیار دۆلار لە ئێران دەكات

  • ڕۆژنامە عەرەبیەکان ؛ترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی عێراق لەسوریا و نەبوونی جەژن لەبەیتلەحم

  • "کۆمەڵکوژی فۆدۆ"کوشتنی سەدان کەس بە تۆمەتی جادووگەری

  • کازاخستان؛ بەهۆى کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەیەک 60 کەس گیانیان لەدەستدا

  • ئێران لەسەر كوشتنی هەنییە نامەیەك ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

سەرەکی