×

14   کاتژمێر پێش ئێستا 211 جار خوێنراوەتەوە

ئەبوبەکر هەڵەدنى وەڵامى سەرکردایەتى یەکگرتوو دەداتەوە

ناوەندی هەواڵ

سەبارەت بە بڕیارەکەی  سەرکردایەتی یەکگرتوو دەربارەی ئەو شەش ئەندامەی لە کۆنگرە بێبەشکرابوون، ئەبوبەکر هەڵەدنى وەڵام دەداتەوە و دەڵێت، سەبارەت بە هەڵوێستمان لە ڕوانگەی دوایەمین کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکگرتوو، بەشداری کۆنگرەی نۆیەم ناکەم.

بریارە سبەینێ و دووسبەى  کە دەکاتە 27 و 28ی 12ی 2024، یەکگرتووى ئیسلامى کۆنگرەی نۆیەمی خۆى ببەستێت، بۆ ئەو کۆنگرەیەش پێشتر ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەو حزبە دورخرانەوە.

ئەبوبەکر هەڵەدنى لە نوسینێکدا دەڵێت، سەبارەت بە هەڵوێستمان لە ڕوانگەی دوایەمین کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکگرتوو :

١/بەشداری کۆنگرەی نۆیەم ناکەم.

٢/ڕێکخستنە سەربڵندەکانی یەکگرتوو بەدرێژایی سی وپێنج ساڵ لێیان دانەبڕاوم و کۆی خزمەتی ئەو ماوە دورو درێژەی وێستگە جۆراو جۆرەکانی خەبات  چاکەکەی بۆفەزڵی خودا و پشتیوانی ونزای خێری ئەو ئازیزانەم دەگەڕێنمەوەو بۆهەمیشەش خۆم بەقەرزارو خۆڵی ژێر پێکانیان دەزانم وسەرچاوەی وزەو تینمن وپشتی ئێمەو داری ئەوان و داوای گەردن ئازادیان لێدەکەم لەهەر ڕەفتارو گوفتارێکم کەبوبێتە مایەی نیگەرانکردنیان لەم سی وپێنج ساڵەدا.

٣/سوپاسی سەرجەم ئەو ئازیزان وخۆشەویستانەی کە لەم ماوەیەدا کاتی خۆیان بەئێمە بەخشی وپشتیوانیان دەربڕی بەرامبەر ئەو ڕێکارە ناپەیڕەویانەی بەرامبەرمان گیرایە بەر.

٤/هەروەک بێبەری بونی خۆم لەهەر تۆمەت وناوزڕاندنێک ڕادەگەیەنم لەپاڵ هاوسۆزی بۆ ئێمە بەرامبەر یەکگرتوو و سەرکردەکانی  وتراوە چ لە ڕابردوو یان لەداهاتوو بوترێ،،زمانی زبر و ڕق وکینە و گرێی ئایدۆلۆژی وبەناوکەوتن بەپێوەری شەلم کوێرم کەس ناپارێزم بەڵگەی کەم تفاقی و مایە پوچی خاوەنەکەیەتی.

٥/هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی یەکگرتوو دەخوازم کەبەش بەحاڵی خۆم ڕەنجی فەرهادم بۆدا شانبەشانی دەیان هەزار تێکۆشەری ماندونەناس ولێی پەشیمان نیم وشانازیشی پێوە دەکەم و خەون وئامانجمان بۆ  گەشەکردنی و بەرجەستە کردنی دروشمەکانی ئازادی و برایەتی و دادپەروەری بوو.

بۆهەمیشە کوردستان گەشاوە و کوردستانیانیش سەربڵند و ئیسلامخوازان و ئیسڵاخخوازانیش شکۆمەند.

  • وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی نەخۆشخانە گشتییەكانی هەرێم دەداتە كەرتی تایبەت

  • ئەمریکا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی هێز بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

  • وتەبێژی هەسەدە وەزارەتی بەرگریی توركیا بە درۆ دەخاتەوە

  • ​دادگای کارگێڕی بەغدا سکاڵایەکی پەیوەست بە کەرکوکی لەسەر سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە

  • ئەبوبەکر هەڵەدنى وەڵامى سەرکردایەتى یەکگرتوو دەداتەوە

  • ​ له‌ هه‌ولێر ماتۆڕسكیلى گه‌شتیارێكى بیانى ده‌دزرێت

  • وادەى خەرجکردنى پارەى كارمه‌ندانى كۆمسیۆن راگەیەندرا

  • نوێترین زانیارى لەبارەى ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى 11

  • گەشتوگوزاری هەرێم: بۆ سەرى ساڵ پێشبینی هاتنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەکەین

سەرەکی