×

7   کاتژمێر پێش ئێستا 144 جار خوێنراوەتەوە

له‌باره‌ى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ هۆشداریی ده‌درێت

ناوەندی هەواڵ

نوسەر و چالاکوان و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید له‌باره‌ى ڕه‌وشى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ لە پەیامێکدا دەڵێن، پیلانێکی شەڕانگێزی دژ بەڕۆژئاڤای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیا‌و گروپە بەکرێگیراوەکانی سەر بەتورکیا دەستیپێکردوە، ئەم پێشهاتە مەترسیدارە، زەنگی سەرەتایەکی ڕونە بۆ جینۆسایدو قڕکردن‌ و لەناوبردنی کورد لەڕۆژئاواى کوردستان ‌و سوریا.

نوسەران‌و چالاکوانان‌و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید له‌باره‌ى ڕه‌وشى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن  پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەڕۆژئاڤای کوردستان لەدابینکردنی خۆراک ‌و داودەرمان ‌و پێداویستی مرۆیی جێبەجێ بکات.

ده‌شڵێن"ئەمڕۆ، پێچەوانەی یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان‌و بنەماکانی مافی مرۆڤ‌و مافی ژیانێکی شکۆدار بۆ هەموو مرۆڤەکان، دەبینین پیلانێکی شەڕانگێزی دژ بەڕۆژئاڤای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیا‌و گروپە بەکرێگیراوەکانی سەر بەتورکیا دەستیپێکردوە".

لە بەشێکى دیکەى راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لەم ساتەوەختەدا، ئەرکی هەموو حزبە کوردستانییەکانی هەرێمی کوردستانە، ڕۆڵی مێژویی خۆیان ببینن بۆ پاراستنی ڕۆژئاڤاو پاراستنی ناسنامەی کوردبون‌و کوردستانیبونی ڕۆژئاڤا، بەگرتنەبەری هەموو میکانیزمە یاسایی‌و دیپلۆماسییەکان، لەپێناو فشارخستنەسەر دەوڵەتی تورک‌و بەکرێگیراوەکانی بۆ دەست هەڵگرتن لەڕۆژئاڤا‌و سەپاندنی ئاشتی سەرتاسەری".

ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌...
بانگەوازێك بۆ پاراستنی هاونیشتمانیان لەڕۆژئاڤای کوردستان
ـ ئامانجی تورکیا جینۆسایدو قڕکردن‌و لەناوبردنی کوردە لەڕۆژئاڤای کوردستان
ـ حکومەتی هەرێم، پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەڕۆژئاڤای کوردستان لەدابینکردنی خۆراک‌و داودەرمان‌و پێداویستی مرۆیی جێبەجێ بکات

وەك ئاشکرایە، ڕوداوو گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی سوریا، کە کۆتایی بەحکومڕانی 53 ساڵی ڕژێمی ستەمکاری بەعس هێنا، زەمینەیەکی لەباری بۆ پێکەوە ژیان‌و دابینکردنی مافی گەلان لەسوریادا ڕەخساندوە کە هەموان تیایدا یەکسان‌و سەربەست بژین.

ئەمڕۆ، پێچەوانەی یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان‌و بنەماکانی مافی مرۆڤ‌و مافی ژیانێکی شکۆدار بۆ هەموو مرۆڤەکان، هەروەها پێچەوانەی مافە بنەڕەتییەکانی نەتەوەکان لەسوریا، دەبینین پیلانێکی شەڕانگێزی دژ بەڕۆژئاڤای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیا‌و گروپە بەکرێگیراوەکانی سەر بەتورکیا دەستیپێکردوە، ئەو هەڵمەتە داگیرکارییە فراوانخوازییە، هاونیشتمانیانی کوردو پێکهاتەکانی دیکەی ڕۆژئاڤای کوردستان کە بە"ڕۆژهەڵات‌و باکوری سوریا"ش ناوزەد دەکرێت، کردوه‌تە ئامانج.

ئەم پێشهاتە مەترسیدارە، زەنگی سەرەتایەکی ڕونە بۆ جینۆسایدو قڕکردن‌و لەناوبردنی کورد لەڕۆژئاڤای کوردستان‌و سوریا، بەتایبەتیش دوای گۆڕانکارییەکان‌و ئەو شڵەژان‌و ناسەقامگیرییە ڕاستەوخۆیەی لەناوچەکەدا هاتوه‌تە ئاراوە، لەوەها دۆخێکیشدا، ئەرکی هەموو دەستەبژێری سیاسی‌و حزب‌و لایەنە کوردستانییەکان‌و هەموو هاوڵاتییەکی کوردو هەموو ئازادیخوازێکە ڕێگریی لەداگیرکاری بکات‌و دژ بەو شەڕانگێزیی‌و فراوانخوازییەی تورکیا بوەستێتەوە.

لێرەدا نوسەران‌و چالاکوانان‌و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید، لەم ساتەوەختە مێژوییەدا، بانگی هەموو خەڵکی کوردستان دەکەن، لەسەر هەموو ئاستە حزبی‌و مەدەنی‌و هاوڵاتییانی هەر چوار پارچەی کوردستان، ڕۆڵی مێژویی خۆیان ببینن‌و ڕوبەڕوی فراوانخوازی دەوڵەتی تورک‌و گروپە بەکرێگیراوەکانی ببنەوە، لەپێناو ئاشتی‌و ژیانێکی بەڕومەت بۆ دانیشتوانی ڕۆژئاڤای کوردستان، کە لەئێستادا هەوڵی لەناوبردن‌و سڕینەوەی ناسنامەیان دەدرێت.

لەم ساتەوەختەدا، ئەرکی هەموو حزبە کوردستانییەکانی هەرێمی کوردستانە، ڕۆڵی مێژویی خۆیان ببینن بۆ پاراستنی ڕۆژئاڤاو پاراستنی ناسنامەی کوردبون‌و کوردستانیبونی ڕۆژئاڤا، بەگرتنەبەری هەموو میکانیزمە یاسایی‌و دیپلۆماسییەکان، لەپێناو فشارخستنەسەر دەوڵەتی تورک‌و بەکرێگیراوەکانی بۆ دەست هەڵگرتن لەڕۆژئاڤا‌و سەپاندنی ئاشتی سەرتاسەری.

هەروەها ئەرکی حکومەتی هەرێمه‌، لەچوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکان‌و به‌گوێره‌ى بڕیاری پەرلەمانی کوردستان، ژمارە (24)ی ساڵی 2014، پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەڕۆژئاوای کوردستان لەدابینکردنی خۆراک‌و داودەرمان‌و پێداویستی مرۆیی جێبەجێی بکات.

لەکۆتاییدا؛ ئێمە وەك نوسەران‌و چالاکوان‌و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید، بەهەموان دەڵێین ئیدی نابێت جینۆساید دوبارە ببێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هۆشداریی بەهەمولایەك دەدەین، کە ئامانجەکانی ڕژێمی تورکیا، زەنگی سەرەتایەکی ڕونە بۆ جینۆسایدو قڕکردن‌و لەناوبردنی کورد لەڕۆژئاڤای کوردستان‌و سوریا.

نوسەران‌و چالاکوانان‌و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید ـ 2024/12/21
1- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید - KWG
2- گۆڤاری تۆپزاوە ـ تایبەت بە پرسی ئەنفال و جینۆساید
3- ناوەندی داكۆكی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدكراوان
4- تۆڕی ئایكان كوردستان ــ IKN
5ـ رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان ــ OAWMD
6- رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال
7- تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان له پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی - koncicc
8- رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ــ OJC
9-رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
10-رێكخراوی دادپەروەری و ئاشتی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ
11-  رێكخراوی چاودێری كوردۆساید - چاك
12- ڕۆژنامەی نوگرەسەلمان
13- رێكخراوی جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایۆلۆجی
14- هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
15- رێکخراوی داکۆکی لە قوربانیانی گۆرە بەکۆمەڵەکان
16- هێمن حەسیب ــ نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید
17ــ عەلی مەحمود ــ نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید
18- عەدالەت عومەر ــ نووسەرو لێكۆڵەری بواری جینۆساید
19- محەمەد حمە ساڵح تۆفیق ــ نووسەر و لێکۆڵەری بواری جینۆساید
20- د. ئیبراهیم مەلا زادە ــ نووسەرو لێكۆڵەری بواری جینۆساید
21- شاخەوان شۆڕش ــ نوسەر و لێکۆڵەری بواری جینۆساید
22- هاوڕێ پێشڕەو ــ پێشمەرگەی دێرین و کەسوکاری ئەنفالکراو
23- ئەحمەد مەجید ــ چالاکوانی بواری جینۆساید و کەسوکاری ئەنفالکراو
24- هەژار هوشیار ــ لێکۆڵەری بواری جینۆساید
25- خەلیل رەحیم ــ چالاکوانی بواری جینۆساید
26- جەبار ئەحمەد ــ توێژەر لەبواری جینۆساید
27- حمە زرنگ ــ چالاکوانی بواری جینۆساید
28- هابیل ئەحمەد کەریم ــ بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال
29- گەردە مامە حەمە ــ چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ
30- دلێر کەریم ــ نووسەر و چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ
31- ئیبراهیم هەورامانی ــ نووسەری بواری جینۆساید
32- سالار مەحمود ــ نووسەری بواری جینۆساید
33- هوشیار مرادخان ــ نووسەری بواری جینۆساید
34- رۆشنا جەمال مەحمود ــ چالاک و پسپۆری جینۆساید
35-  ئارام هەڵەدنی ــ نووسەر و ڕۆژنامەنووس
36- رەشید عەلی سەعید ــ نوسەر لەبواری جینۆساید
37- مەلاشاخی ــ نووسەر لەبواری جینۆساید
38- گوڵناز عەزیز ــ نوسەری بواری جینۆساید
39- قاسم کازم ــ چالاکوانی بواری جینۆساید
40- ناجی تالیب ــ چالاکوانی بواری جینۆساید

 

  • دەوڵەتی تورك كۆبانێ تۆپباران دەكات

  • شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئەوانەی ڕۆژنامه‌نووسان تێرۆر دەكەن، ده‌بێت هه‌تا ماون له‌ ترسدا بژین

  • هێرش و بۆردومانەکانی سەر کۆبانێ بەردەوامە

  • ئەڵمانیا بۆ تورکیا: ئاسایشی کورد زۆر گرنگە بۆ ئاسایشی داهاتووی سوریا

  • له‌باره‌ى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ هۆشداریی ده‌درێت

  • مەسرور بارزانى دابەشکردنى مووچەى مامۆستایانی گرێبەستى راگرت

  • بەهۆی لێچوونی غاز دوو كرێكار گیانیان لەدەستدا

  • هەفتەى داهاتوو شاندی ئیمراڵی سەردانی ئۆجەلان دەکات

  • دوو ڕۆژنامەنووسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهیدبوون

سەرەکی