×

2024-12-21 173 جار خوێنراوەتەوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئەوانەی ڕۆژنامه‌نووسان تێرۆر دەكەن، ده‌بێت هه‌تا ماون له‌ ترسدا بژین

ناوەندی هەواڵ

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ڕایگەیاند، كوشتنی رۆژنامەنووسان لەلایەن توركیاوە، نوێ نییە، بەڵكو توركیا تۆمارێكی رەشی مێژوویی هەیە لە داگیركاری و تیرۆركردنی رۆژنامەنووسان و کوشتنی ژن و منداڵ، دەشڵێت، پێویستە سنوورێك بۆ ئه‌م وه‌حشیگه‌رییه‌ و ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ فاشستییه‌ دابنرێت.

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەکێتی، لەبارەی شەهیدكردنی هەردوو رۆژنامەنووس جیهان بیلگین و نازم داشتانی لە فەیسبوكی خۆی پەیامێكی بڵاوكردەوە.

لە پەیامەكەدا هاتووە، له‌ قوڵایی ناخمەوە، دڵگرانم به‌ بیستنی‌ هه‌واڵی تێرۆكردنی هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسی كورد  (جیهان بیلگین) و (نازم داشتانی)، كه‌ لە ڕێگای نێوان به‌نداوی تشرین و شارۆچكه‌ی سرینێ، كاتێك سه‌رقاڵی ڕووماڵی میدیایی بوون تیرۆركران.

دەقی پەیامەکە

له‌ قوڵایی ناخمەوە، دڵگرانم به‌ بیستنی‌ هه‌واڵی تێرۆكردنی هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسی كورد (جیهان بیلگین) و (نازم داشتانی)، كه‌ لە ڕێگای نێوان به‌نداوی تشرین و شارۆچكه‌ی سرینێ، كاتێك سه‌رقاڵی ڕووماڵی میدیایی بوون تێرۆركران.

مخابن، هه‌وڵه‌ داگیركارییه‌كانی سه‌ر رۆژئاڤای كوردستان تەنیا بەتێرۆركردنی ‌جه‌سته‌ی هاووڵاتیانی سیڤیل نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو ڕووی چه‌كه‌كانیان ده‌كه‌نە رۆژنامه‌نووسان بۆ كپكردنی ده‌نگه‌ ئازاده‌كان و رێگریكردن لە گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەكانی رۆژئاڤا بەجیهانی دەرەوە، ئه‌وه‌ی كه‌ هێنده‌ی تر نیگه‌رانمان ده‌كات بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌ به‌رامبه‌ر به‌م كاره‌ قێزەون و تێرۆركردنە كە دژ بە مافی مرۆڤ و ئازادی كاری رۆژنامەوانییە، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ بزانن كه‌ ئەوانەی رۆژنامه‌نووسان تێرۆر دەكەن، ده‌بێت هه‌تا ماون له‌ ترسدا بژین، چونكه‌ قه‌ڵه‌م و كامێرای ناو ده‌ستی ڕۆڵه‌كانی كۆبانێ، رۆژئاڤا و سوریا، له‌ چه‌ك و جبه‌خانه‌كان به‌هزتره‌ و نه‌ تێرۆر و نه‌ کۆمەڵکوژییه‌كانیان ناتوانن ده‌نگه‌ بوێر و ئازاكانی جیهان و رۆژئاڤا كپ بكه‌ن.

پاش زیاتر لەدەیەیەك تێكۆشانی پێكهاتەكانی سوریا و سەرهەڵدانی تروسكاییەكی ئومێدبەخش بۆ سەقامگیری وڵاتەكە و گۆڕانكاری سیستەمی حكومڕانی و سیاسیی، بەڵام هاوشێوەی هێرش و داگیركارییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان و عێراق و بەسەربازگەكردنی بەشێكی وڵاتەكە، توركیا هێرشە چەكدارییەکانی بۆ سەر سوریا دەستپێكردوە و بۆتە هۆی تێكدانی ئاسایشی وڵاتەكە و رێگرە لەبەردەم پڕۆسەی بونیادنانەوەی سوریایەكی نوێ و بەرقەراركردنی ئاشتیی و بەدیهێنانی مافی سەرجەم پێكهاتەكانی وڵاتەکە. 

كوشتنی رۆژنامەنووسان لەلایەن توركیاوە، كردەوەیەكی نوێ نییە، بەڵكو توركیا تۆمارێكی رەشی مێژوویی هەیە لە داگیركاری و تێرۆركردنی رۆژنامەنووسان و کوشتنی ژن و منداڵ و خەڵكی سیڤیل بەگشتی، هەروەكچۆن رۆژانە هێرشی ناڕەوا دەكاتە سەر خاكی سوریا و رۆژئاڤا بە تایبەت شارێكی وەكو كۆبانێ كە لەسەر ئاستی جیهان بە سیمبۆلی خۆڕاگری دادەنرێت لەهەمبەر تێكشكاندنی دڕەندەترین گروپی تێرۆریستی وەكو داعش.

سه‌رباری ئیدانه‌كردن و شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و تاوانە، كە دژ بە رۆژنامەنووسان و خەڵكی سیڤیلە، داواكارم له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به‌م ناهه‌قیی و تاوانانە بێده‌نگ نه‌بێت و چیتر رێگه‌نه‌درێت خوێنی ڕۆڵه‌كانی سوریاو رۆژئاڤا بڕژێت، پێویستە سنورێك بۆ ئه‌م وه‌حشیگه‌رییه‌ و ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ فاشستیه‌ دابنرێت و له‌دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ دەست پێبکرێت بۆ خستنه‌ڕووی ڕاستییه‌كان بۆ جیهان.

لێرەوەو بەم بۆنە خەمناكەوە، هاوخه‌می و پرسەی خۆم ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس و شاری كۆبانێی سیمبولی خۆڕاگریی و كوردانی ڕۆژاڤای كۆڵنه‌ده‌ر ده‌كه‌م.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

  • "هەسەدە" لەناو بردنی دوو سیستەمی ڕاداری تورکیای ڕاگەیاند

  • فراکسیۆنی یەکگرتوو: ئەو کۆمپانیایە تەنها بۆ وەرگرتنی گرێبەستی تاقیگە تەندروستیەکان دروست بووە

  • دەم پارتى لەبارەى دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆجـ*ەلان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • وادەى دابەشکردنى پارەى بژمێرەکان راگەیەندرا

  • شاخەوان عەبدوڵا: ئەمڕۆ کورتهێنانی مووچەی مانگی 11 رەوانە دەکرێت

  • روانگەی سوری: توركیا لە عەفرین رەشبگیری دەكات

  • هەسەدە پێشڕەوی دەكات؛ شەڕ لە نێوان هەسەدە و چەتەكان بە قورسی بەردەوامە

  • ژن و منداڵی كوردن؛ چەند گۆڕێكی دیكەی بە كۆمەڵ دۆزرانەوە

  • دەزگای ئاسایش دەست گیرکردنی 636 تیرۆریستی ڕاگەیاند

سەرەکی