×

2024-12-20 95 جار خوێنراوەتەوە

دوو ڕۆژنامەنووسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهیدبوون

ناوەندی هەواڵ

ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز ڕایگەیاند، دوو رۆژنامەنوسیان لە نزیك كۆبانێ بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە شەهید بوون.

ئاژانسی هاوار نیوز لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەردوو رۆژنامەنووس جیهان بەلكین و نازم دەشتان لە نزیك بەنداوی تشرین و پردی قەرقوزاق كە دەكاتە باشوری كۆبانێ كاریان بۆ ئاژانسەكە كردووە، بەڵام بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە شەهید بوون.

دەشڵێت، دوێنێ جیهان و نازم، لەكاتی كاركردنیان لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە كراونەتەوە ئامانج و كەسێكی دیكەش برینداربوون.

لە دوای رووخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد توركیا و گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی هێرشدەكەنە سەر رۆژئاوای كوردستان بە تایبەت بەنداوی تشرین و پردی قەرقوزاق لە باشوری كۆبانێ و ئامادەكاری دەكەن بۆ هێرشكردنە سەر كۆبانێ.

  • شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئەوانەی ڕۆژنامه‌نووسان تێرۆر دەكەن، ده‌بێت هه‌تا ماون له‌ ترسدا بژین

  • هێرش و بۆردومانەکانی سەر کۆبانێ بەردەوامە

  • ئەڵمانیا بۆ تورکیا: ئاسایشی کورد زۆر گرنگە بۆ ئاسایشی داهاتووی سوریا

  • له‌باره‌ى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ هۆشداریی ده‌درێت

  • مەسرور بارزانى دابەشکردنى مووچەى مامۆستایانی گرێبەستى راگرت

  • بەهۆی لێچوونی غاز دوو كرێكار گیانیان لەدەستدا

  • هەفتەى داهاتوو شاندی ئیمراڵی سەردانی ئۆجەلان دەکات

  • دوو ڕۆژنامەنووسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهیدبوون

  • بەبیانووی نەبوونی داهات حکومەت داوای پارە لە کۆمپانیاکانی دەستی کار دەکات

سەرەکی