×

تانکێکی تێکشکاوی چەتەکان
14   کاتژمێر پێش ئێستا 291 جار خوێنراوەتەوە

شەڕی سەخت لە ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت ودەیان چەتە كوژراون

لە ڕۆژئاوای كوردستان و لەدەوروبەری بەنداوی تشرین شەڕ و پێكدادانی سەخت لەنێوان هەسەدە و چەتەكانی سەر بە توركیا بەڕێوەدەچێت، دەیان چەتە كوژراون و برینداربوون.
میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە: چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ویستیان بە تانک و زێپۆش و فڕۆکەی سیخووڕی لە دوو قۆڵەوە دزە بکەنە نێو گۆڕەپانی بەنداوی تشرین. بەم هۆیەوە شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج و چەتەکان ڕوویداوە.
دەشڵێن لە ئەنجامدا، ٣٥ چەتە کوژران، دەیان چەتە برینداربوون، هەروەها دوو زرێپۆشی چەتەکان تێک شکێندران. هەروەها شەڕڤانان دوو چەکی کڵاشینکۆف و تەقەمەنییان دەست کەوت، بەگوێرەی سەرچاوەکان، شەڕ و پێکدادانەکانی سەخت هێشتاش بەردەوامە.
 

 

  • بەهۆى تەقینى سیستمى غازەوە ژمارەیەک هاوڵاتى بوونە قوربانى

  • حزبی شیوعی لەبارەی هێرشەكانی تورکیا هاتەدەنگ

  • توركیا لە پێنج ساڵدا 13 ڕۆژنامەنوسی كوردی شەهیدكردووە

  • پەیامێكی نوێ لە مەزڵوم عەبدییەوە

  • سەرەڕای شەهیدكردنی دوو ڕۆژنامەنوس؛ توركیا ڕێگەی نەدا پرسە بۆ یەكێكیان دابنرێت

  • شەڕی سەخت لە ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت ودەیان چەتە كوژراون

  • دەوڵەتی داگیركەری توركیا گەنمی سایلۆیەکی ڕۆژئاوای کوردستانی بە درۆن سوتاند

  • یەکگرتوو لەبارەی کۆنگرەی نۆیەمی ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

  • دەوڵەتی تورك كۆبانێ تۆپباران دەكات

سەرەکی