×

5   کاتژمێر پێش ئێستا 217 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆى تەقینى سیستمى غازەوە ژمارەیەک هاوڵاتى بوونە قوربانى

لە سنورى ئیدارەى گەرمیان بەهۆى تەقینى سیستمى غازەوە هاوڵاتییەک گیانى لەدەستدا و ژمارەیەکى دیکەش بریندار بوون.

عەلى جەمال وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 22-12-2024، لەگوندی مەحموقەجەر سەربەناحییەی قۆرەتوو شەش بریندارهێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی تەقینی سیستەمی غازەوە بەشێکی جەستەیان سوتابوو.

وتیشى، یەکێک لەبریندارەکان بەناوی  (ئارش احمد حسن ) لەدایکبووی 2014 بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا و باوک و برایەکی لەگەڵ دووخوشکی برینداربوون لەئێستادا چارەسەری پێویست بۆبریندارەکان دەکرێت و تەرمەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە بەمەبەستی ئەنجامدانى توێکاری.

بەوتەى عەلى جەمال، پۆلیس چۆتە شوێنی ڕوداوەکەو لەسەر هۆکاری ڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.

لەماوەى رابرردووشدا چەند حاڵتێکى سیستمى تەقینى غاز لە سنورى پارێزگاى سلێمانى ڕوویدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک قوربانى لێکەوتەوە.

 

  • ئێسك و پروسكی 50 ژن و منداڵی كوردی تێدایە؛ دوای 36 ساڵ گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە بیابانی سەماوە هەڵدرایەوە

  • ئەمریكا هێزی دیکە دەنێرێتە ڕۆژئاوای كوردستان

  • "دۆخی سوریای قۆستووەتەوە"؛ هەسەدە 18 ئەندامی داعش دەستگیردەكات

  • کاروان ئەنوەر: دونیا بۆ تورکیا وا ناڕواتە سەر خوداش لە لە سوڵتان مەحمود گەورەترە

  • بەهۆى تەقینى سیستمى غازەوە ژمارەیەک هاوڵاتى بوونە قوربانى

  • حزبی شیوعی لەبارەی هێرشەكانی تورکیا هاتەدەنگ

  • توركیا لە پێنج ساڵدا 13 ڕۆژنامەنوسی كوردی شەهیدكردووە

  • پەیامێكی نوێ لە مەزڵوم عەبدییەوە

  • سەرەڕای شەهیدكردنی دوو ڕۆژنامەنوس؛ توركیا ڕێگەی نەدا پرسە بۆ یەكێكیان دابنرێت

سەرەکی